دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی‌و پیشەسازی هەرێمی كوردستان،  لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ رۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” دەڵێت “پێویستە هەرێمی كوردستان قۆناغی پشت بەستنی راستەوخۆی بەنەوت تێپەرێنێت‌و بچێتە قۆناغی هەمەچەشنكردنی ئابوری‌و سەرچاوەكانی داهات”. بازرگانی‌و پیشەسازی: رەوشی بازرگانی‌و پیشەسازی ئێستا چۆن ...

ئا: بازرگانی‌و پیشەسازی  بەدەستپێشخەری سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی‌و ئاوات  محەمەد قایمقامی سلێمانی، کێشەی داخستنی عەلوەکە چارەسەر کراو چارەسەری کێشەی نێوان خاوەن بارهەڵگرانی مەرزی باشماخ‌و بازرگانانی عەلوەکەی کرا. حاجی عەتا محەمەد نوێنەری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی لەعەلوەی سلێمانی بە:بازرگانی‌و پیشەسازی” ...

وەزارەتى کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت؛ بۆ برەودان بە بەرهەمى ناوخۆیى بڕیارماندا هاوردەکردنى ماسى سەلەمۆن (زیندو -فرێش)، قەدەغە بکرێت. لە نوسراوێکدا، وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم رایگەیاندووە، بەمەبەستى پارێزگاریکردن لە بەرهەمى ناوخۆیى و بەردەوامیدان بە پڕۆژەکان لە پێناو زیادکردنى بەرهەمى ناوخۆ پاڵپشتى ئابورى هەرێم، ...

ئەمڕۆ نرخی نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، بە به‌رارود به‌ دوێنێ 2 (دو) دۆلار دابه‌زی و لە دوایین مامەڵەدا به‌ 66.90 فرۆشرا. به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ چوارشەممە نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌ جیهانییەکان، به‌ 66.90 دۆلار مامه‌ڵه‌ی ...

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی ڕێگری نرخی نوێی دۆلار لە بەردەم پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق ڕونكردنەوە دەدات. محەمەد ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار وتی، “ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ...

بازرگانانی عەلوەی سلێمانی و شۆفێرانی مەرزی باشماخ لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن، بەڵام هێشتا ڕێککەوتنەکە واژۆ نەکراوە. دوای دروستبوونی ئەو ئاڵۆزییانەی کە لەنێوان بازرگانانی عەلوەی سلێمانی و شۆفێرانی مەرزی باشماخ و سوربوونی شۆفێرانی مەرزی باشماخ لەسەر نەهێشتنی بارهەڵگری خاوەن قاتعەکانی عەلوەی ...

ئا: بازرگانی‌و پیشەسازی پێنج كارگەی جگەرە لەپارێزگای سلێمانی خەریكی بەرهەمهێنانی جگەرەن، لەكاتێكدا کوردستان یەكێكە لەگرنگترین ناوچەكانی بەرهەمهێنانی توتن، كەچی ئەو كارگانە بۆ بەرهەمهێنانی جگەرە پشت بەهاوردەكردنی توتن لەدەرەوە دەبەستن. هیوا (ناوێكی خوازراوە)، كە لەكارگەیەكی جگەرەی نزیك شاری سلێمانی كار دەكات، ...

ئەمڕۆ لە لە بینانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی  قائیمقام و پارێزگار و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و قائیمقامی قەزای سەیدسادق و پێنجوێن و بەرێوبەری مەرزی سەیرانبەن  و سەندیکای شۆڤێران و نوێنەی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی کۆبونەوەیەکی فراوان ڕێکخرا. سیروان ...

بەردەوام کێشە بازرگانییەکان و پیشەسازییەکان و کشتوکاڵییەکان و کێڵگە پەلەوەریەکان ڕوو لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گرفتەکانیان، ژووری بازرگانیش بەردەوام دەرگای کراوە بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان. سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ...

نرخی نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، بۆ یەکەمجار لەدوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا 70 دۆلاری تێپەڕاند و نەوتی خاوی ئەمریکییش بەرزترین ئاستی لەماوەی دوو ساڵدا تۆمارکرد ئەمەش دوای هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ...