وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به‌ رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و تێیدا هاتووه‌: لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان، بڕیارمان دا بە ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بریاری نوێ. هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی ...

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی چارەنووسی نرخی نەوت و بڕی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە عێراق لێدوانیداوە و دەڵێت، “هەرێم پابەندی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت نەبووە”. ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاندووە، ” ڕێکخراوی ئۆپیک ...

بەمەبستی ئاگاداربون لەکارە بازرگانیەکان و بەھێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو ژووری بازرگانی پیشەسازی بەغداد و سلێمانی و کارمەندانی بەشی پەیوەندیەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ھەردوو ژوور، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەغدا سەردانی سلێمانیان کرد. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و ...

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی تایبەت بە باج و رسوومات، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی راسپاردووە تا بنەماكانی پابەندكردنی كۆمپانیاكانی بواری گەیاندن بە پێدانی باج دیاری بكات. بەڕێوەبەری گشتی گەیاندن دەڵێ، بۆ فەرمانەكە ئامادەكاری دەكەن و راپۆرتی خۆیان پێشكەش دەكەن. بەگوێرەی ...

یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵبەز و دابەزی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكاندا ئەو قسانەن كە تا ئێستە ئەو نرخەی بانكی ناوەندی دیاری كردووە، ئەگەری گۆڕین و گەڕانەوەی بۆ نرخی كۆنی هەیە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە ...

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانونی دووەم کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو تەوەرانەشی لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ دەکرێت پرسی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە لە دەروازەکاندا لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پێشکەش دەکرێن. لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەررێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ...

بەهای نەوتی خاوی برێنت لە سەركەوتن بەردەوامە، یەك بەرمیلی 57 دۆلاری تێپەڕاندووە. بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەدا نرخی نەوتی خاوی برێنت یەك بەرمیلی گەیشتووەتە 57 دۆلار و 27 سەنت. هەروەها بەهای یەك بەرمیل خاوی ڕۆژئاوای ...

فەیسەڵ عەلی* لە حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە نێوان (10 بۆ 30) دۆلار بوو، بەر لەوەی لە ساڵی 2004 بازی گەورە بدات، هۆكاری سەرەكی پشت ئەو بازدانەشی گەشەی خواستی جیهان بە سەركردایەتی چین بوو كە كاریگەریی لەسەر ...

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەسلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”دوای دوو جار سەردان و ئاگاداکردنەوەی ئەو کەسەی کە نیازی بوو لەدەرەوەی یاسا چەند مەخزەنێک لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی دروست بکات، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/١٢  لایەنی پەیوەندیداری حکومیم ڕاسپارد و شوێنەکەیان تەخت کرد”. ...

دوای گەیشتنی شاندێكی عێراقی بۆ ئێران بە سەرۆكایەتی وەزیری بازرگانی، كۆبوونەوەی كاری لیژنەی ھاوبەشی نێوان بەغدا و تاران دەستیپێكرد. بەگوێرەی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، كۆبوونەوەی لیژنەی ئابووری ھاوبەش بۆ پەرەپێدانی ھەماھەنگییەكان لەنێوان ئێران و عێراق، ئەمڕۆ دەستی بە كارەكانی كرد و ...