بەمەبەستی ئاگادار بوون لەدوا گۆڕانکارییەکانی ڕەوشی بازرگانیو ھاوردەکردنی کاڵاو شتومەکان، بازرگانانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لەژووری بازرگانیو پیشەسازی کۆبۆنەوە. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کۆبویەوە بەتایبەت ئەو کۆمپانیانەی کە کاڵاو شتومەک ھاوردەی ...
پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە نرخی نەوت دابەزی بۆ کەمترین ئاست لەماوەی چوار ساڵی رابردودا، ئەمڕۆ نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی. ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٣٤ سەنت بەرزبوەوە و لە دوایین مامەڵەدا بە ٢٩.٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، واتا ...
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ کە ماوەی پێنج رۆژە راگەیەندراوە ، بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژ کرایەوە. وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا قەدەخەی هاتووچۆ تەواوی ...
سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ، ئەمین ناسر رایگەیاند، ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا لەوە زیاتریش دابەزێت، بەردەوام دەبن لە کارکردن. ئەمین ناسر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: “ئارامکۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە نەوتی عەمبارکراودا دەردەهێنێت بۆ ئەوەی ئاستی پێوانەیی ...
هاووڵاتیانی جوامێرو خۆشەویست بەخشندەو هەدارو خێرخوازو سەرمایەدارە بەڕێزەکان دوای ئەو هەموو پڕۆژەو دەستپێشخەرییە جوان و شایانانەی ڕۆژانە لە ئێوەی دڵسۆزەوە تایبەت بە دروستکردنی نەخۆشخانەو دابینکردنی پێداویستیە تەندروستیەکان پێشکەش دەکرێن. ئێمە وەک پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ ...
خاوەنی کێڵگە پەلەوەریەکان لەشاری سلێمانی داوایەک ئاراستە پارێزگار و قائیمقامێتی سلێمانی دەکەن تا کارئاسانیان بۆ بکرێت لە ڕۆشتنی عەلەف و هاتنی مریشک بۆ ناو بازاڕ. نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان رایگەیاند “داوا لە پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامێتی سلێمانی ...
لەدوای درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمەوە بۆ ماوەی سێ رۆژی داھاتوو داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی دەکەین پابەندی بڕیارەکەبن و ھاوشێوەی دوو رۆژی رابردوو لە ماڵەکانیان بمێننەوەو پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. قائیمقامیەتی سلێمانی راشیدەگەیەنێت درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی ...
سیروان محهمهد، سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی رایدهگهیهنێت ”ئهمرۆ لهگهڵ سهرجهم كۆمپانیاكانی بواری خواردهمهنی و پاكهرهوه له قایمقامیهتی سلێمانی كۆبونهوهیهكمان رێكخست دهربارهی میكانیزمهكانی دابهشكردنی كاڵاو شتومهكانیان بۆ ناو شاری سلێمانی و قهزا و ناحیهكان”. سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی ...
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم: ”ھەر کەسێک دەست بۆ قۆرخکاری ببات، بە توندترین شێوە لەلایەن تیمەکانی چاودێری بازرگانییەوە سزا دەدرێن”. وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێم کەمال موسلیم رایدەگەیەنێت کە رێگا بە قۆرخکاری نادرێت و ئاشکرایشی ...
وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو رایگهیاند، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژانەی خەڵک و بەرزنەبوونەوەی نرخ، لەگەڵ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە ناو شارەکانی ھەولێر و سلێمانی، عەلوەکان داناخرێن. له راگهیهندراوێكدا بێگهرد تاڵهبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی ...