هوشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ”لە خولی رابردوی پەرلەمانی عیراق و ئەم خولەی ئێستاشدا یەکێک لەو مەلەفانەی وەک نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەجدی کارمان لەسەرکردوە بریتیە لە کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی عێراقی لە شاری سلێمانی”. بۆ خۆشبەختی لە دوا کۆبونەوەی ...

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی بازاڕی بۆرسە و نەختینە دراوییەكان، پاش درێژكردنەوەی پشووی سەری ساڵی مانگیی لە چین، ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە زیانی كۆمپانیاكان گەیشتووتە 393 ملیار دۆلار.  پشكی كۆمپانیاكان لە بازاڕی بۆرسەی شەنگهای كە یەكێكە لە بازاڕە سەرەكیەكانی كۆمپانیاكان، ئەمڕۆ لە ...

سەرپەرشتیاری پرۆژەی بەرهەم هێنانیی پەتاتەلە پارێزگای سلێمانی چەند زانیاریەک لەبارەی چاندنی پەتاتە دەخاتە ڕوو. کۆسارباقی نصرالله، ئەندازیاری کشتوکاڵی پێشکەوتوو و سەرپەرشتیاری پرۆژەی بەرهەم هێنانیی پەتاتەلە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند “ئێستا وەرزی چندنی پەتاتەی بەهارە نزیک بوەتەوە بۆیە پێویستم زانی ئەم چەند ...

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هه‌رێمى كوردستان رێنمایی نوێی بۆ کۆگاکانی خۆراک دەرکرد و 28 خاڵی وەک بڕیار بۆ داناون.  بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی کە رۆژی پێنجشەممە 29/1/2020 دەرچووە، ده‌بێت کۆگاکانی خۆراک بە تابلۆ ناوی کۆمپانیا و خاوەن و ...

 نرخی یه‌ك کاتژمێر ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یه‌ك (كانونی دووه‌م) به‌ (39) سی ونۆ دینار دیاریكرا. سیروان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی بەسایتی ژووری بازرگانی ووت” بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان،ئەمڕۆ یه‌كشەممە (2020.2.2) به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخ وبه‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان‌ كه‌ له‌ نوێنه‌ری بەڕێوەبەرایەتییه‌كانیبكاره‌با و كۆنترڵى كاره‌باى سلێمانى، ئاسایشی ئابووری، چاودێریبازرگانی و نوێنه‌رى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت پێكهاتووه‌، كۆبوینەوە“. وتیشی” به‌گوێرەى نرخی گازوایل له‌ بازاڕه‌كان، نرخى یەک کاتژمێر ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلیلە سنوری سلێمانی بە (39) سی ونۆدینار دیاریكرا، بەتێكڕایی مۆلیده‌كانیش لەنێوان(280) بۆ (310) کاتژمێر كاریان كردووە“. ئاماژەی بەوەشدا” به‌لێكدانى ژماره‌ی کاتژمێری كاركردنى موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڵ نرخى یه‌ك كاتژمێر بۆ ئه‌مپێر، نرخى یه‌ك ئه‌مپێر بۆمانگێكده‌رده‌چێت، هه‌ربۆیه‌ نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكى دیكه‌ جیاوازه‌“. سه‌باره‌ت بەخشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی شووبات دەڵێت” كاتژمێر (6:30) بۆ (8)ی بەیانی و لەكاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ(1)ی شەو كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیدا بەیانیان موه‌لیده‌كان كارناكه‌ن، به‌ڵام لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆوه‌ كاره‌بابۆهاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن“. ئاماژەی بەوەشدا لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا پێویسته‌ مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكداكاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە،سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە. ...

وەزارەتی نەوتی عێراق تێكڕای فرۆشی نەوتی لە 2019دا راگەیاند كە خۆی لە سەرووی ملیارێك و 250 ملیۆن بەرمیل نەوت دەدات و داهاتەكەیشی نزیكەی 80 ملیار دۆلارە. وەزارەتی نەوت  روونی دەكاتەوە لە ساڵی 2019دا، ملیارێك و 287 ملیۆن و 196 هەزار ...

لەدوای بارینی شەپۆلێکی بەفر و باران لە هەرێمی کوردستان و راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەبەر سەلامەتی هاوڵاتیان، گەشتەکان دوبارە دەستپێدەکاتەوە. دانا محەمەد سەعید بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: دوای ئەوەی لەسەعات ٢ی ...

راوێژكاری راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانیی توركی، یه‌حیا ئوستون، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تا ٩ی شوبات، ته‌واوی گه‌شته‌كانیان بۆ شاره‌كانی په‌كین، گوانگژو، شه‌نگه‌های و شیان-ی چین راگرتووه‌. ئوستون له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند ”به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ره‌وشه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ و دوواین پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نیشتمانی ...

دوای قەیرانە ئابووریەکەی سالی 2008 لە جیهاندا، سەرەرای زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان بەبەردەوامی، نرخی بەروبوومی خۆراكیش بەتایبەت دانەوێڵە بەرەو هەڵکشان ڕۆیشت، ئەم گۆڕڕانانە ئەوەندەیتر باری ئابووری و بژێوی هەندێ وڵاتی قورستر کرد، بە تایبەتی کە خواست لەسەر بایۆئیتانۆل وەکو سوتەمەنی بایۆلۆژی ...

لە چین بە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی هاوڵاتیان لە توشبوون بەو ڤایرۆسە کۆمپانیای ستاربەکس بڕیاری دا ٢٠٠٠ قاوەخانەی خۆی دابخات و لە ئێستاشدا کار لەسەر ئەوە دەکرێت کە کۆمپانیاکانی تر پێگەکانیان لە چین دابخەن.  لە چیند ٤٣٠٠ ...