هێڵی فڕۆكەوانی ئیتحاد كە بارەگاكەی لە ئەبوزەبی-یە رایگەیاند، لەمانگی ئازاری داهاتوەوە بەشێوەی رۆژانە گەشتی بۆ تەلئەبیب-ی پایتەختی ئیسرائیل دەبێت. هێڵی فڕۆكەوانی ئیتحاد لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، گەشتەكانی رۆژانەیان بۆ تەلئەبیب لە رۆژی 28ی ئازاری داهاتوەوە دەستپێدەكات و ...
لە عەلەوییەوە بۆ دایكی مەهدی كە میوە فرۆشە لە پارێزگای بەسرە، لێرە رەوشەكە بەجۆرێكە پێناسە ناكرێت، هیچ شتێك نەماوە خەڵك لە ماڵەكانیاندا بەبێ هیچ ژێرخان و خزمەتگوزارییەك دەژین. هاوڕێیەتی دایكی مەهدی بووین بۆ كڕینی هەندێك شت، لە پێشەنگاكانی كۆفرۆشی، زۆرینەی ...
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، حكومه‌ت پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بڕێكی دیاریكراو له داهاتی ناوخۆی له پشكی هه‌رێم بڕیووه بۆیه 320 ملیار دیناره‌كه ده‌نێرێت. له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقییه‌ی سه‌ربه حكومه‌ت، ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی حكومه‌تی ...
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕێگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری ژوور، ئه‌مڕۆ یه‌کشەممە 2020/11/15 کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە 10 ساڵی ٢٠٢٠یان ئەنجامدا. لەکۆبونەوەکەدا سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، پیرۆزبایی 236هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی شاری سلێمانی، ...
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت بەبڕی زیاتر لە پێنج ملیار دینار پرۆژەیه‌كى كارەبا جێبەجێ دەكرێت كه ئه‌وه‌ش بار زۆرى سه‌ر وێستگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه. له‌راگه‌یاندراوێكدا كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى توناى دابه‌شكردنى كاره‌باى و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى به سه‌ر فیده‌ره‌كان ...
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی بە مەبەستی کاراکردنی سیستمی بۆرسە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو کۆبببێتەوە. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیاندوە “ئەمڕۆ یەکشەممە 15-11-2020 بە سەرپەرشتی تیمی حکومەت، وەزارەتی دارایی بە مەبەستی کاراکردنی سیستمی بۆرسە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو کۆدەبێتەوە”. ...
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە. ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی ...
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دروستبووی شاری سلێمانی دەكات و دەڵێت “سڵاو لە سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی”. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی بەبۆنەی دروستبوونی شاری سلێمانییەوە نووسیویەتی “لە 236ـەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، سڵاو لە سلێمانی، ...
لە یادی236 ساڵەی دانانی بەردی بناغەی سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڵێن دەدەن هەموو كات بۆ ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی سلێمانی و دانیشتوانەكەی تێكۆشانی یاسایی و ئیداریی بكەن و لەئاست متمانەی خەڵكدا بن. ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی ...
لە ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانیدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، دو پێشنیار ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەكات بە مەبەستی پەسەندكردنیان. ئه‌مڕۆ شەممە 14/11/2020، 236 ساڵ به سه‌ر بونیادنانی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌رێت كە لەلایەن ئیبراھیم پادشای بابانەوە بڕیاری لێدراوە. هەڤاڵ ئەبوبەكر لە ساڵیادی ...