یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق کەمیکردوەو پارێزگاری بانکی ناوەندیش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات‌و ده‌شڵێت:”نرخی نەوتی خاوو کەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەهۆی ڕێکەوتنە نەوتییەکەی ڕێکخراوی ئۆپیک هۆكارى ئه‌و كێشه‌یه‌ن”. مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەلێدوانێکدا بەڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندوە، “بەهۆی زیادبونی ...

وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، بڵاویکردەوە کە لە پلانیاندایە چیمەنتۆ و هەندێک کەرەستەی دیکەی بیناسازی و پیشەسازی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکەین. وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند، ژمارەیەک کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازیی ...

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ  ده‌ڵێت: به‌ ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ی نرخ ، له‌مڕۆوه‌ رێگا به‌ هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ ده‌درێت. بێگه‌رد تاڵه‌بانی ،وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ،رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ی نرخ  له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا ...

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنادا بە بەشداری وەزیری ناوخۆی هەرێم و وەزیرانی تەندروستی و خوێندنی باڵا و پەروەردە و پارێزگارەکان و بەرپرسی ئیدارەکان و چەندین بەرپرسێکی دیکەی باڵا كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و بڕیار ده‌ركرا. ده‌قی بریاره‌كان: ١.تەندروستی خوێندکاران و مامۆستایان ...

سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ عێراق رێككەوتوون كە پارە بلۆك كراوەكانی ئێران بگەڕێنەوە. عه‌بدولناسر هیمه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاند، لە گفتوگۆیاندا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ لابردنی پاره‌ بلۆك كراوه‌كانی ئێران رێككه‌وتوون و‌ به‌ زووترین كات پاره‌ بلۆك ...

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە. ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 14ی تشرینی یەكەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 30 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە ...

ئێوارەی ئەمڕۆ 13-10-2020، لە مەراسیمێكدا لە باخچەی كتێبخانەی گشتی سلێمانی، بە ئامادەبوونی جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی و نوێنەری پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك لە رۆشنبیران و ئەدیبانی شاری سلێمانی، یادی 76 ساڵەی كردنەوەی كتێبخانەی گشتی سلێمانی كرایەوە. سەرەتای ...

كۆمپانیای “ئەپڵ” ئامێرە نوێییەكەی ئایفۆن-ی نمایشكرد كە نەوەی 12ـیەمینە و بە چوار جۆر دروستكراوە، ئەوانیش ئایفۆن 12 و 12ی پرۆ و پرۆماكس و مینی-ـن. ئایفۆنی 12 كۆمەڵێك تایبەتمەندیی نوێ لەخۆدەگرێت، سەرەكیترینیان ئەوەیە بە تەكنۆلۆژیای 5G كاردەكات، ئەوەش بە گوتەی پسپۆڕان، ...

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر سێ ملیۆن و ١٥٠ هەزار تمەنی ئێرانییە. ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بەشێوەیەک هەفتەی رابردوو  ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دوو ملیۆن ...

بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە1ی11ی 2020ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2018 لە دەروازەكانەوە رێگایان پێنادرێت هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن. لیوا عەبدولقادر عەزیز بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لە1/11ی 2020ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2018لەدەروازەكانەوە رێگایان پێنادرێت هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن .” ...