به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی باشتر راییكردنی كاره‌كانی به‌شی هێڵه‌كان و تۆڕه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌شت مانگ ده‌خایه‌نێت.    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،” بەبڕی 132 ملیۆن و 203 هه‌زار دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت ...

وتەبێژی هەناردەکارانی بەرهەمەکانی نەوت و گازی ئێران رایدەگەیێنێت حکومەتی عێراق بەهۆی گەمارۆکانەوە سووتەمەنی لە ئێران ناکڕێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیی لەگەڵ گەمارۆکان هەندێ دەسەڵاتی هەیە و بەپێی ئەوانە دەجوڵێتەوە.   حەمید حوسێنی وتەبێژی هەناردەکارانی بەرهەمەکانی نەوت و گازی ...

نرخی نەوت بەهۆی باشبوونی تەندروستی ترەمپ و بڕیاری بەجێهێشتنی نەخۆشخانە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. نرخی نەوت بەرێژەی 5% بەرزبووەوە بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت دوو دۆلار و دوو سەنت زیاد بوو. بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 41 دۆلار و 29 سەنت بەرزبووەوە ...

 بەهای تمەنی ئێرانی نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا تۆماركردووە‌و  رۆژ بەرۆژ بەهاكەی لەدەست دەدات، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت، دابەزینی نرخی كاڵاو شمەكی ئێرانی  پێویستی بە چەند مانگێكی تر هەیە تا هەست بە گۆڕانكاری بكرێت لە نرخەكانیاندا.   ...

ئاستی بەروبومی ناوخۆیی لە پارێزگای سلێمانی 88%ی پێداویستیی بازاڕ دابیندەكات و لەو بڕەش بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت، وەك قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە. ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاستی بەروبومی ناوخۆیی لە پارێزگای سلێمانی ...

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، كۆی قەرز و پابەندە داراییەكانی هەرێمی كورستانی راگەیاند كە دەگاتە سەرووی 28 ملیار و 476 ملیۆن دۆلار، ئەوەش زیاترە لە 33 تریلیۆن و 659 ملیار دیناری عێراقی. بەپێی ئەو خشتەیەی خراوەتە ...

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/١٠/٤  سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی کارگێڕی ئەنجومەنی ژوور  ، لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە سەرۆک و نوێنەرانی خاوەنکارو وەبەرهێنان و بازرگانانی پارێزگاکانی شرناخ و ماردین و ئەدەنەو مێرسین.  سیروان محەمەد، سەرۆکی ...

بەهۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەر و ئاژەڵ، ڕێژەی هاوردەكرنیان كەم دەكرێتەوە. ئەمڕۆ یەك شەممە 2020.10.4 لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵ و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووەوە و پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ...

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەدواین گۆڕانکاریەکانی  رەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانی کۆبونەوەی ژمارە 10 ساڵی ٢٠٢٠  ئەمڕۆ یه‌کشەممە 2020/4/10 بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا کە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەری ژورو ئەندامانی ئەنجومەنی ژور تیایدا ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دواهەمین ...

کۆچی دوایی عه‌لی فه‌تاح، تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین و برای ھه‌ڤاڵ عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، نیگەران‌و خەمباری کردین، بەم بۆنەیەوە ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بەڕێزیان‌و کەسوکاریان دەکات. رۆحی شادو کۆتایی خەمی ...