ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلول، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیک تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت، ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک و کۆمەڵەی ئۆپیک+ چاودێریی پشکی عێراق دەکەن. وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ...

له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی ڕه‌ش ده‌بێت بۆ دراوی لیره‌ی توركی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو 14 لیره‌ زیاتر له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زی. ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، 24ی ئه‌یلول، موراد سوڵتان له‌ بۆرسه‌ی‌ باكوری‌ توركیا له‌ ویلایه‌تی ترابزۆن ...

حكوومەتی عێراق لە ماوەی رابردوودا بودجەیەكی چەند مانگی تا كۆتایی ساڵی 2020 ئامادە كرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمان پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەكە ئاشكرا دەكات. شێروان میرزا، پەرلەمانتاری كورد لەوبارەوە رای گەیاند، بەپێی زانیارییەكانی بەردەستن، ...

لەکاتێکدا عێراق لە سێ مانگی رابردوودا مانگانە دوو بۆ سێ ملیار دۆلار کورتهێنانی هەبووە، کەچی لە ماوەی رابردوودا ملیاران دۆلاریشی لە هاوردەکردنی سووتەمەنی بەهەدەرداوە.  داهاتی عێراق لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا نزیکەی 10 ملیار دۆلار بووە، لەو بڕەش نزیکەی دوو ...

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەرێم و عێراق لەگەڵ توركیا دەستپێدەكەنەوە، بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی سلێمانیش  ڕایگەیاند، لەئێستادا گەشتەكان تەنها لەگەڵ هەولێر و بەغدادن. پاش هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەشتەكانی هەولێر و بەغداد لەگەڵ ئەستەنبوڵ ...

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی ئاشكرایكردووە، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی خوازیاری هەماهەنگی و هاوكاریكردنی سایەت دارایی و نەختی عێراقە.  لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی عێراقی ئاشكرایكردووە، “مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی لەگەڵ سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، پرسی پاڵپشتی و ڕاوێژكاری و هونەری و ...

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلول ٢٠٢٠، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤١ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە ٣٩ دۆلار و ٦٠ سەنت فرۆشراوە. بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری ...

لەئێستادا بازاڕە ئۆنلاینەکان لەزۆربوندان و ھاووڵاتیان لەڕێگایانەوە کاڵای جوانکاری و دەرمان و ئەلکترۆنی و جلوبەرگ و کارەبایات دەکڕن و زۆرجار هاوڵاتیان لەگەڵ کوالێتی جۆری داواکاریەکانیان لەبەرھەمەکەی داوای دەکەن کێشەیان بۆ دروست دەبێت. دونیا جەمال، ھاووڵاتیەکی شاری سلێمانییە دەڵێت “کاتێک لەیەکێک ...

محه‌مه‌د شكوری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕای‌ گه‌یاند، بازرگان و خاوه‌نكاری‌ ئیسپانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی‌ ئه‌یلوول، د. محه‌مه‌د شكوری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ واڵی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك ڕای‌ گه‌یاندووه‌، ...

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی رەوانەی پەرلەمان كردو بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا خوێندنەوەی بۆ بكرێت‌و دواتر پەسەندبكرێت. سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرایكرد: پەرلەمانی عیراق پڕۆژەیاسای ئەمساڵی لە حكومەتەوە وەرگرتوە بۆ خوێندنەوە و دواتر پەسەندكردنی، كە تایبەتە بە سێ مانگی ...