سەرلەبەیانی ئهمرۆ پێنج شەممە دراوە جیهانییەكان لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا نرخی نوێیان تۆمار کردو نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بهرزبونهوهیهکی کهمی بهخۆیهوه بینیوه. نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەمجۆرەیە: ...
شاندێکی بازرگانی ھەرێمی کوردستان سهردانی ڕوسیایان کرد و پرۆتۆکۆڵی لێکتێگهیشتن له نێوان یهکێتی ژوورهکانی بازرگانیو پیشهسازی ههرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی مۆسکۆ واژۆ کرا. لە درێژی سەردانەكەیان دا شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە مۆسكۆ بە سەرۆكایەتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات ...
TİSVA دەزگای بەرەنگار بوونەوەی بەهەدەردانی خەرجی رایگەیاند ”لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو دیاردەی رازاندنەوەی خواردنی بەیانیان بە خواردنی جۆراو جۆر پەرەیسەندوە بەهۆیەوە ساڵانە بە بەهای ١٠٠ ملیاری لیرەی تورکی کە دەکاتە ١٧٥ ملیۆن دۆلار خواردن بە هەدەر دەدرێت”. بە گوێرەی هەوڵێکی ...
بەپێی نوسراوێك كە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕەسمی داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردوە، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات. حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەگوێرەی هەواڵی میدیا عیراقییەكان كە بڵاویان كردۆتەوە، داوای ...
بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا. بێگەرد تاڵەبانی, وەزیری كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە، لەو چوارچێوەیە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی ...
کە مانگی خەرمانان ڕووی کردە کۆتایی و پێ نرایە وەرزی پاییز بۆنی دۆینە و شێلم کوڵاندن و دروست کردنی دۆشاوی تەماتە لە کۆڵانی گوندەکانی کوردەواری بەرز ئەبێتەوە. ژیانی نەتەوە و ئتنیکەکان بەندە بە کۆمەڵێک پێوەری تایبەت وەک زمان و کولتوور ...
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە ، ئاستی یەدەگی نەختینەی عێراق بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە. مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرایدەكات ، یەدەگی نەختینەی بانكی ناوەندی لە عێراق و یەدەگی حكومەت بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و بەبڕی ١٣ ...
شاندێکی بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕوسیا پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەشیان ئەنجامدا. رێكەوتی ١٦/٩/٢٠١٩ پرۆتۆكۆڵی لێك گەیشتن لەنێوان دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و پلاتۆنۆڤ فلادیمێر سەرۆكی ژووری بازرگانی مۆسكۆ واژۆ كرا، كە ئامانجی ئەم پرۆتۆكۆڵە ...
پێشهنگایهك له وڵاتی ئێران تایبهت به پیشهسازی بچوك له تارانی پایتهختی كۆماری ئیسلامی ئێران بهرێوهدهچێت، بازرگانان و خاوهنكارانی سلێمانی دهتوانن بهشدار بن. ئهو بازرگان و خاوهن كارگه و پیشهوهرانهی دهیانهوێت بهشدار بن پێوسته سهردانی بهشی پهیوهندییهكانی ژووری بازرگانی و پیشهسازی ...
نرخی نەوت بەهۆی هەردوو هێرشی سەر ناوەندی بازرگانی نەوت و کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە رێژەی لەسەدا ١٥. دوا بە دوای هێرشەکان بۆ سەر کۆمپانیای ئارامکۆی تایبەت بە بەواری نەوت، نرخەکەی لەسەدا ١٥ زیادی کردووە و ...