جووتیارانی پارێزگای بەسرە لەدژی هاوردەكردنی تەماتە خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا‌و داواش لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی بكات‌و ڕێگە نەدات، تەماتە هاوردە بكرێت. جووتیارانی قەزای زوبێر لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا، لەدژی هاوردەكردنی تەماتە لەوڵاتانی دراوسێ‌‌و جێبەجێ نەكردنی بڕیارێكی وەزارەتی ...

حکوومەتى عێراق بڕیاری هەڵگرتنی هەریەکە لە خاڵە گومرگییەکانی لەیلان و فایدە و شێراوە دەرکرد. دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق رایگەیاند کە ١٧ـی ئەم مانگە خاڵە گومرگییەکانی فایدە-ی نێوان دهۆك-موسڵ و شێراوە و لەیلان-ی باکوور و رۆژهەڵاتی کەرکووک هەڵدەگیرێت. ئەنجوومەنی وەزیرانی باجی ...

دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ئیستانبوڵ، کۆمپانیای تورکش ئێرلاین بەردەوامە لە گەشتەکانی خۆی لە نێوان ھەردوولا و نرخی گەشتەکان لە نێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ و شارەکانی تری ئەورووپا بەڕێژەیەکی زۆر بۆ گەشتیارانی سلێمانی دادەبەزێنێت. بەڕێوەبەری بریکاری سەرەکی ...

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانایان که‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ به‌رۆکی گرتون و بۆیان چاره‌سه‌ر ناکرێت بازرگانانی گه‌رمیان سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌که‌ن و کێشه‌کانیان ئاراسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ژوور ده‌که‌ن. ڕۆژی 2019/2/7 سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ...

وتەبێژی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەنامەیەكی یاسایی كارەبای سلێمانی پێوەری زیرەك بۆ خانووە بێ تاپۆكان نابەستێت. سیروان محەمەد وتەبێژی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند:” ناتوانین كارەبا بەو گەڕەكانە بدەین كە تاپۆیان نییە، بەوپێیەش پێوەری زیرەكیان ...

دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە، كە رەنگە نرخەكەی زیاتریش دابەزێنێت. بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 53.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ...

داهاتی هەناردەی نەوتی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەراورد بە ساڵی رابردووتر، لەسەدا ٣٨،٢ زیادیکردووە و داهاتی گازی سروشتیی ئەو وڵاتە لەسەدا ٢٨،٨ زیادیکردووە و کۆی گشتیی بووەتە ١٧٨ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار. بەپێی داتاکانی خزمەتگوزاریی گومرکی فیدراڵی رووسیا، ئەو ...

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمه‌هدی دووپاتیكرده‌وه‌، نابنه‌ به‌شێك له‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمه‌هدی له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، عه‌بدلناسر هیممه‌تی كۆبووه‌ته‌وه‌. له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ عادل عەبدلمه‌هدی وتی: “گه‌لی ...

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، دوێنێ دووشەممە 4ی 2ی 2019 یاسای بودجەی گشتی حكومەتی فیدراڵی پەسەندكرد. لەمیانی پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019ی عیراق، سەرۆك كۆمار دووپاتی پێویستی دابینكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق‌و دەستكردن بە ‌قۆناغی بونیادنان‌و ئاوەدانكردنەوە ...

كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ چەندهەمین جار، یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بە نرخی 56 دۆلار و 24 سەنت لە بۆرسەی وزەی تاراندا بۆ فرۆشتن خستەڕوو، بەڵام كڕیاری نەبوو. ئاژانسی هەواڵی وزەی ئێران سانا، بڵاوی كردەوە، كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئێران، بۆ ...