حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رۆژ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ده‌كاته پشوو، رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ره‌سمی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تیش دیاریده‌كات. وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتى راگه‌یاندنی پشووه‌كانی مانگی ئازاردا پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند: رۆژانی 20 و 21 و ...
ئەمڕۆ یه‌ک شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧دۆلار و ٤ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٨دۆلار و ٤١ سەنتە. دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ...
نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ماڵپەڕی ئێلمانیتۆر رایگه‌یاندوه په‌یوەندیی ئێران و عێراقی له چه‌ندین لایه‌نه‌وه سەرچاوەی گرتوو كه بریتین له هاوبەشی ئایینی و کۆمەڵایەتی و بازرگانیی، وتیشی: بەشێکی زۆری پێداویستیەکانی گاز و کارەبای عێراق لە رێگای ئێرانەوە ...
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتووگوزار له‌میانی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامیدا كه پلانی ستراتیجی تاوه‌كو ساڵی 2025 ڕاگه‌یاند: بۆ بره‌ودان و بوژانه‌وه‌ی زیاتری كه‌رتی گه‌شتووگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ، ساڵانه له جه‌ژن و بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا گرینگی زیاتر به‌ڕاكێشانی گه‌شتیاران ده‌دات. ...
لەیادی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، شانازی دەكات توانیویەتی بەردێك بخاتە سەر بناغەی بەپارێزگابوونی پایتەختی ئاشتی. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی ٣١ ساڵەی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە پایامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەر لە ٣١ ساڵ رژێمی بەعس ویستی ...
شەهریار حەیدەری بەڕێوەبەری گشتی خاڵە سنوورییەكان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: “پڕۆسەی بەڕەسمیكردنی مەرزی شۆشمێ لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی‌و حكومەتی هەرێم تەواوكراوە‌و بەمزوانەش مەرزی شوشمێ وەكو دەروازەیەكی ڕەسمی دەكرێتەوە”. حەیدەری ڕاگەیاندوە: “سەردانێكی دوو ڕۆژەیان بۆ عێراق‌و هەرێمی كوردستان كردووە‌و لەگەڵ ...
لەیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاری زۆر ماوە بۆ برینداران و کەسوکاری قوربانییانی چەکی کیمایی بکرێت و چاوەڕوانیشن کە حکوومەتی عێراق بە ئەرکی خۆی هەڵستێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی خەڵکی ناوچەکە. ...
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی پرۆژەیەکی گەشتیاری لە چیای ئەزمەڕ و تونێلی پێشڕەو راگەیاند و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانیش دەڵێت، ئامانج لە پرۆژەکە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە روو لەناوچەکە دەکەن. عەلی ڕەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەکە بریتییە ...
خۆپیشاندەران لە شاری سلێمانی دروشمیان بەرزکردۆتەوە دژی به‌ربه‌سته‌كانی ئێران لەسەر رووبارەکان و رێرەویان بۆناو عێراق وەك لەم وێنەیەدا له 5 تەمموزی 2017 دەردەکەوێت. [خاوەنی وێنە: هەنگاوی نێودەوڵەتی بۆ هاوكاری لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق] شارەزایان ده‌ڵێن ئەو بەنداوانەی ئێران دروستیاندەکات رێرەوی ...
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێشبینی ده‌كات، هاورده‌كردنی خۆراك و شتومه‌ك به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه زیاد بكات، بۆیه داوا له به‌رپرسانی ده‌روازه سنوریه‌كان ده‌كات كاره‌كانی بازرگانان به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر راپه‌رێن. سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”له‌دوایی ...