شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا. وه‌سفی خه‌لیل ڕاوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٦٦٢٠١٩ سه‌ردانی  ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵمان كرد و له‌لایه‌ن  ...

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەئامادەبوونی لێپرسراوی هێزەكانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگەو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆڕش كرانەوە. چالاك قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕشی فێركاری رایگەیاند: دوای شەش مانگ لەنۆژەنكردنەوەو فراوان كردنیان، ئەمڕۆ 16-6-2019، هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكە بەشێوازێكی مۆدێرن كرانەوەو لەئایندەیەكی ...

ڕێکخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌شداری له‌ کۆنفرانسی ”ھەل و مەترسی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی لە کوردستان” کرد که‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له‌ شاری فرانکفۆرد ڕيکخرابوو. دابان نه‌جمه‌دین، ڕيکخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ”کۆنفرانسی ھەل‌و مەترسی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی ...

لە هەرێمی کوردستان 9 جۆری جیاوازی بەردی مەڕمەڕ هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێری پێشکەوتوو کەمتر وەبەرهێنان لە کەرتی مەڕمەڕی باشووری کوردستان کراوە.  لە کۆی 35 کارگەی بەرهەمهێنانی مەڕمەڕ چەند کارگەیەک نەبێت، ئەوانی دیکە بە مەڕمەڕی خاوی وڵاتانی بیانی کار دەکەن، ...

بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەنم لە نێوان پارێزگاكانی عێراق هەڵگیرا و ئێستە جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەتوانن گەنمەكانیان بە بازرگانانی پارێزگاكانی تری عێراق بفرۆشن و شارەزایەكی ئابووریش دەڵێت, لابردنی ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی جووتیارانی كوردستانە. شوان كەریم جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ...

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەی وەفدێكی پەرلەمانتارە سونەكان و لێپرسراوانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان، داوایانلێكراوە توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە رابگرێت. لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، كردووە، ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی ...

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى به‌رزدا جێگیره‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 62 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16 ی حوزه‌یرانى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 62 دۆلار و ...

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له‌ كێبڕكێی ئابووری جیهاندا په‌نا براوه‌ته‌ به‌ر جه‌نگێكی به‌ده‌ر له‌ رێساكان، رایگه‌یاند: ” له‌ كاتێكدا جه‌نگی بازرگانی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ به‌رده‌وامی به‌و هه‌وڵانه‌ ده‌درێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا به‌ زۆری و ...

لە کاتێکدا دوای هێرشکردنە سەر دوو کەشتی بارهەڵگری نەوتی لە کەنداوی عومان گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر ڕووی لە هەڵکشان کرد، لە ئێستا جارێکی تر قسە لەسەر بارودۆخی ئەمنی گەرووی هورموز دەکرێت. گەرووی هورموز لە ڕووی گواستنەوەی ...

دامەزراوەی موودیس بۆ خزمەتگوزاری وەبەرهێنەران، لە بارەی تورکیای نقوم بوو لە قەیرانی ئێس ٤٠٠ و پێشهاتەکانی هەڵبژاردن، شەوی ڕابردوو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەی موودیسدا هاتووە کە ریزبەندی ئاستی دارایی تورکیا لە گروپی BA3 ەوە بۆ گروپی B1 دابەزێنراوە و ئەمەش ...