دوای دۆزینه‌وه‌ی 10 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی پۆلیسی راپه‌ڕین، راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرده‌وه‌. پۆلیسی راپه‌ڕین، له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا، ئاشكرایكردوه‌:”ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه‌ 25/3/2019 كارمه‌ندمان (پ4پ/ ئومێد ڕه‌سوڵ) كارمه‌ند له‌ بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر له‌كاتی چوونی بۆ ده‌وامی ئاسایی خۆی له‌ ڕێگا بڕی 9700$ نۆ ...

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی لەڕێی نوسراوێكی رەسمییەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات و رایدەگەیەنێت:  فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باشترینە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری فڕۆكەوانی. دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی ...

هۆشمه‌ند هادی، به‌رێوبه‌ر به‌شی فرۆشتن له‌ کۆمپانیایی ئاڵا رایگه‌یاند ”ئاوی سلێمانی هه‌نارده‌ی وڵاتی به‌ریتانیا ده‌که‌ین و پلانیشمان هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا، ئاو هه‌نارده‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا بکه‌ین”. راشیگه‌یاند ”ئاوی سلێمانی ته‌نها کۆمپانیاییه‌ که‌ خاوه‌نی شه‌ش بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌، که‌ بریتین له‌ سێ ...

لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەخوڕی باران بارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاوەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ لە بەشێک لە رێگاکانی نێوان شارەکان دروستبووە و دەوامی بەشێک لە خوێندنگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی راگیران. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و ...

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانی سلێمانی به‌هۆى مه‌ترسی دروستبوونى لافاوه‌وه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانى خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌. ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی سلێمانی له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند تیمێكی تایبه‌ته‌وه‌ ئاماده‌سازی ته‌واوی كردووه‌ و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ...

لە كاتێكدا ئەوان لە ریزبەندی یەكەمەكانی ملیاردێرەكانی دنیان، بەڵام لە رێگەی وەبەرهێنان لە پڕۆژەی ئاسمانی دەیانەوێت ببن بە یەكەم ترلیۆنێر لە مێژووی مرۆڤایەتی. بەپێی پێشبینیەكانیش یەكێك لە بیزوس و برانسون و ماسك لە ساڵی 2040 دەبنە ترلیۆنێر. لە راپۆرتێكیدا رۆژنامەی ...

به‌یانى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 25 ى 3 ى 2019، به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ به‌هێزه‌ى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ندین ناوچه‌ لافاو دروست بووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لافاو رێگاى كه‌ركوك – سلێمانى داپۆشى. ئه‌وه‌ى له‌ وێنه‌كانى خواره‌وه‌دا ده‌یبینن، په‌ڕه‌ى تایبه‌تى ...

بڕیارە لە ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوان كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان بکرێت. یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕايگه‌یاند، هەردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی گه‌رمیان و چاكسازی ڕێگاوبانی سلێمانی ڕێككه‌وتوون له‌نزیكترین ماوه‌دا ده‌ستبكه‌ن به‌ نۆژه‌ندكردنه‌وه‌و پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كانی  سه‌ر ڕیگای كه‌لار ...

سەرۆکی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان رایگەیاند، “دوای تەواوبونی خزمەتگوزاری، ڕاستەوخۆ ناوی ئەو كرێنشێنانە ئاشكرادەكرێت كە یەكەكانیان پێدەدرێت. بەرهەم قەرەداغی سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە، کاری خزمەتگوزاری بۆ یەكەكانی كرێنشینان بەردەوامەو چاوەڕواندەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بەسەر كرێنشیناندا دابەشبكرێت. وتیشی ...

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بەرلە لووتكه‌ی سێقۆڵی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌نێوان سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدلفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م سازده‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجامدراوه‌. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ ...