تا ئێستا بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان عێراق و شارەکانی ھەرێم نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم  راگەیاند: بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە، بەڵام دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بیکات بە بڕیار، چونکە بڕیاری دانانی ...

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بڕێكی زۆر باران باریوە، بە هۆی كاریگەری ئەو شەپۆلەشەوە پلەكانی گەرما دابەزیون و سەرماو سۆڵەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. كارمەندان و كرێكارانی شارەوانی و ئەو كۆمپانیایانەی كاری پاككردنەوەی شەقام و رێگاوبانەكان ...

بانکی بازرگانی قەتەر رایگەیاند، کۆتایی هێناوە بە رێوشوێنەکانی قەرزێکی هاوبەشی نادەستەبەر بۆ ماوەی سێ ساڵ بە بەهای ٧٥٠ ملیۆن دۆلار. ئەمڕۆ بانکی بازرگانی قەتەر لە بەیاننامەیەکی لە بۆرسەی قەتەر باسی لەوە کردووە، “بانک ئۆف ئەمریکا مێریل لینش” و بانکی “میزوهۆ”ی ...

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ١٣٩ هەزار بەرمیل رۆژانە کەم دەکاتە لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و وڵاتانی بەرهەمهێنەر لەدەرەوەی رێکخراوەکە لەسەری رێککەوتوون. سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە “عێراق رۆڵێکی کاریگەری ...

  وەزارەتی پلان دانانی عێراق رایگەیاند،  سبەی یەك شەممە  سێ گرێبەست لەنێوان عێراق ویەكێتی ئەوروپا واژۆ دەكرێت.    عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلان دانانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە،  رێكەوتنەكان یەكێكیان لەبواری لابردن وپاككردنەوەی مینە و هەروەها گرێبەستی دووەم لە بواری وەزریە.  ...

سزاكانی ئەمەریكا لە دژی ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە دەستی پێ كردووە كە كەرتی دارایی، بانكی، پیشەسازی و نەوت و چەندان بواری تری گرتووەتەوە. لە دوو مانگی رابردوو لە ئێران بەرهەمهێنانی پێنج جۆر ئۆتۆمبێل وەستاون كە پشت بە پیشەسازی و ...

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی كانونی یه‌كه‌می 2018، پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، نوسەر و بیرمەندی کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. كورتەیەك لەژیانی پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز: – لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبوە. – لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە ...

ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان یەك مەتری ستونی زیادیكردوە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی كە رووی لەهەرێمی كوردستان كردوەو بەپێی زانیاری كەشناسیش شەپۆلەكە بەردەوامدەبێت، بەوتەی بەرپرسانی هەردوو بەنداوەكەش بارانبارینی ئەمساڵ كاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی ژێرخانی ئاو لەهەرێمی كوردستان. ...

رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە، عێراق لەھەوڵی بوژاندنەوەی ژێرخان و توانا ئابورییەکانیدایە. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە، لەمانگی ٩ی رابردوەوە سەرەڕای ئەو زیانانەی بەھۆی شەڕی داعشەو بەر ژێرخانی ئابوری وڵات کەوتون، عێراق دووەمین وڵاتی بەرھەمھێنی نەوتە لەناو رێکخراوی ئۆپیکدا. بەپێی راپۆرتەکە، دوای چوار ...

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، کاریگەری ئەو شەپۆلە تا ئێوارەی سبەی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و دواتر کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە. شەوی رابردوو لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی باران بارینی ...