ئیدارەی گەرمیان هەوڵی دروستکردنی مۆڵێکی ھاوچەرخ دەدات و ماوەی مانگێک مۆڵەت دەدات. بەپێی ئاگادارییەکی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرھێنانی گەرمیان بانگەوازێک ئاراستەی وەبەرھێنەران دەکات بۆ دروستکردنی مۆڵێکی ھاوچەرخ لەسەر ڕووبەری 35 ھەزار مەتر دووجا لەشاری کەلار. ئیدارەی گەرمیان هەروەها رایگەیاندووە، وەبەرھێنانی ...

نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لەتاران وتی: سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تاران، پێشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، گرینگی تایبەتی هەیە. “نازم دەبباغ” نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران بەئاماژە بە سەفەری ئەمڕۆی سەرۆک کۆماری عێراق ...

به‌پێى خشته‌ى پشووه‌كان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندی كردووه‌  3 ڕۆژ ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی  له‌دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان . ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو  20 ى 11 ى 2018  به‌بۆنه‌ى یادی له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر ...

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك پێشهاتێكی ئه‌رێنییه‌. ناوێرت له‌پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، “ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، پێشهاتێكی ئه‌رێنییه‌ له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێراندا. ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌ چڕ و پڕه‌كانی ...

ماوەی چەند ڕۆژێك بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە كاری بازرگانی لە یەكێك لە مەرزەكانی بازرگانیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و ناوچە كوردستانییەكان وەستاوە.   ئەمڕۆ شەموو 17ـی تشرینی دووەم، زوهێر محەمەد نوێنەری شۆفێرانی بارهەڵگر لە مەرزی سۆمار ڕاگەیاند، ماوەی چوار رۆژە كاری ...

له‌کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى نێوان حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران و به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ رێکه‌وتون له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى بازارو بازرگانى هاوبه‌شى ئازاد. حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند:” ئێمه‌ و عێرا دوو دراوسێى باشین و سه‌قامیگرى عێراق به‌ سه‌قامگیرى ئێران ...

بانکی رافیدەینی عێراق لەسەر ژێرئاو کەوتنی بڕی حەوت ملیار دینار بە ھۆی لافاوەوە، سەرسوڕمانی خۆی پیشاندا کە بۆچی لەم کاتەدا ئەو مەسەلەیە وروژێنراوە. لە راگەیەندراوێکدا بانکی رافیدەین بڵاویکردۆتەوە، ژێرئاو کەوتنی حەوت ملیار دینارەکە روداوێک بوە ساڵی ٢٠١٣ رویداوە کە کەمال ...

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە نرخی لیترێک بەنزینی سووپەر و نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت و لە داهاتووشدا نرخەکە زیاتر دادەبەزێت. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی  راگەیاند: “لەگەڵ بازرگانانی سووتەمەنی و پاڵاوگەکان و خاوەن وێستگەکان رێککەوتووین لەسەر کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە ...

بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ 3 هێندە زیادکرا و پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتیش خێراتر بەڕێوەدەچێت. رێکەوت زەکی، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ 3 هێندە زیادکراوە و بەمەش پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت خێراتر بەڕێوەدەچێت. هەروەها ...

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا كەمێك هەڵكشا دوای ئەوەی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو دابەزی، بەیانی دوێنێ پێنجشه‌م نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی بۆ 66 دۆلار به‌رز بووه‌وه‌، ئێستەیش بە 67 دۆلار و 71 سه‌نت دەفڕۆشرێت. پێویستە ...