گه‌وره‌ كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی فۆلکسڤاگن، به‌ هۆی سزا تاك لایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا به‌شێكی زۆری چالاكییه‌كانی له‌ ئێران راده‌گرێت. رۆژنامه‌ی بلومبێرگ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بڵاویكردەوە، حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه‌ تاك لایه‌نه‌ سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌ته‌وه‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كانی رازی كردووه‌ ...

بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی ئابڵوقە ئابوریەکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران شاندێکی کونسوڵیەتی ئەمریکا سەردانی ژووری بازرگانی‌و پێشەسازی سلێمانی دەکەن. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی‌و یاسین ڕەحیم فەرەج و نەوزاد غەفور و جێگرانی سەرۆکی ژوور پێشووزیانکرد لە شاندی ...

ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌مین رۆژ  له‌سه‌ریه‌ك نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكی و ئاماژه‌كانی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ ئۆپیك به‌رهه‌مهێنانی خۆی زیاتر نه‌كات. به‌پێی رۆیته‌رز، سپێده‌ی ئه‌مڕۆ نه‌وتی خاوی برنت 20 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ و به‌رمیلێكی به‌ 79 دۆلار ...

شانشینی عەرەبستانی سعودیە گەشتی هاووڵاتییانی بۆ عێراق و ژمارەیەک وڵاتی دیکە، قەدەغە دەکات. بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ناتوانن گەشت بۆ 18 وڵات بکەن، کە بەشێکیان بە هۆکاری ئاسایشی و دوژمنایەتیی نێوان سعودیە و ئەو وڵاتانەیە و بەشێکیشی ...

بەمەبەستی بەھێزکردنی کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی ئەرمینیا سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ باڵوێزی ئەرمینیا لە بەغداد کۆبۆوە. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەگەڵ باڵوێزی ئەرمینیا لە بەغداد لە ناوچەی سەوز کۆبونەوەمان ئەنجامدا بەمەبەستی بەھێزکردنی کاری ...

مەنسوور جیهانی ـ سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە رۆژانی 10 تا 16ی ئۆکتۆبەری 2018 لە 5 هۆڵی سیتی سینەما لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. رێوڕەسمی راگەیاندنی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی و رێزلێنان و دەستخۆشی ...

به‌پێى زانیاریی ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى توركیا، كورتهێنانى بودجه‌ى توركیا گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج ملیار و 800 ملیۆن لیره‌ى توركى “931ملیۆن دۆلار” و رێژه‌ى بێكاریش بۆ %10 به‌رز بووه‌ته‌وه‌. به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت، وه‌زاره‌تى دارایى توركیا له‌ راگه‌یانراوێكى فه‌رمیدا ئاستى كورتهێنانى بودجه‌ ئاشكرا ...

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هەڵمەتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، چاپخانه‌كان كه‌وتنه‌ چاپكردنی وێنه‌ی كاندید و دروشمه‌كانیان، ئه‌گه‌رچی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر هەڵمەتی بانگه‌شه‌دا تێپەڕیوە، به‌ڵام هێشتا چاپكردنی فلێكسی كاندیده‌كان به‌رده‌وامه‌ و خاوه‌ن چاپخانه‌یه‌كیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كاندید هه‌بووه‌ تا ٤٠٠ هه‌زار دۆلاری بۆ بانگه‌شه‌ خه‌رجكردووه‌. ...

ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نیت ”ئه‌مساڵ چه‌ند کێشه‌یه‌ک به‌رۆکی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستانی گرت که‌ گرنگترینیان  بریتیه‌ له‌ گۆڕینی میکانزیمی وه‌رگرتنی گه‌نم، که‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 17 گه‌نم له‌جوتیارانی کوردستان وه‌رده‌گرێت، که‌ ساڵانی رابردوو هیچ بڕێک دیاری ...

وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019، لەسەر بنەمانی هەناردەكردنی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە ئامادە دەكات، لەنێویشیدا ئەو نەوتەی كە هەرێمی كوردستان بەرهەمی دەهێنێت. ماهر حەماد جوحان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند پرۆژە یاسای بودجەی ...