زانکۆی پالسکى چیکى (٣٠) سکۆلەرشیپى لە بوارى پزیشکى پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد. لەو چوارچێوەیەدا و، ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتى (١١/٦/٢٠١٨)، لە دیدارێکدا د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ وەفدێکى زانکۆى پالسکى بەسەرۆکایەتى (پ. ...

لیژنەى ئەمنی سلێمانى پلانی ڕۆژانی جەژنى خستەڕوو و ڕایگەیاند، لەڕۆژی عارەفەوە پلانەکە دەچێتە بواری جێەجێکردنەوە. ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانى کە سەرۆکی لیژنەى ئەمنی سلێمانییە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەڕۆژانی جەژندا هێزە ئەمنییەکان ئامادەیی زیاتریان دەبێت لە بازاڕ و شوێنە ...

سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی پیشاندا لەسەر ناردنی 317 ملیار دینارەكەی عیراق بۆ هەرێم لەپێش جەژن و بریكاری وەزارەتی دارایی عیراقیش وادەی ناردنی پارەكە بۆ هەرێم ئاشكرادەكات. ماهر جوهان بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە، حەیدەر عەبادی سەرۆك ...

بانكى رافيده‌ين ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى (به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و كه‌ركوك) پێشينه‌ى تايبه‌تى 5 مليۆن و 10 مليۆنى ده‌يانگرێته‌وه‌. له‌ به‌ياننامه‌يكدا بانكى رافيده‌ين ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌ گشتييه‌كانى (به‌سره‌، نه‌جه‌ف، كه‌ركوك) ئه‌وانه‌ى ...

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەھلییەکان بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 11/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا ھاتووە: ئاگاداری خاوەن مۆ‌لیدە ئەھلییەکان دەکەینەوە، کە ھەر وەک لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕاگەیەنرا، بەرنامەی مۆ‌لیدە ...

ھەریەکە لە سعوودیە، ئیمارات و کوێت رایانگەیاند کە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەک پاڵپشتی دارایی پێشکەش بە ئوردن دەکەن. لە کۆتایی ئەو لووتکەیەی کە لە کۆشکی سەفا لە مەککە بەڕێوەچوو و تیایدا شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود ...

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەشێک لەکارەکانمان گرنگیدانە بەپرۆژی بچوک و مام ناوەند به‌ مه‌به‌ستی ره‌خساندی هه‌لی كاری زیاتر و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان. سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە وڵاتی ئەمریکاوە ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی ...

بەمەبەستی پێشخستنی توانای کارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەنتەری زانیاری و گەشەپێدانی کاری ژوور خولێکی تایبەتیان بۆ کارمەندانی ژوور کردەوە. شادان سەعید، بەڕێوەبەری بەشی سەنتەری زانیاری و گەشتپێدانی کار ”BIC” لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ...

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ هۆی ره‌خنه‌گرتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جەستن ترودۆ له‌ جێبه‌جێكردنی باجی گومرکی سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، رایگه‌یاند كه‌ واژوو له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-7 ناكات. تره‌مپ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر به‌ ...

رۆژنامەیەکی سەنگافوورە تێچووی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و کۆریای باکوور، ئاشکرا دەکات. بڕیارە رۆژی 12/6/2018 کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوورر و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافوورە لە باشووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا، کۆ ببنەوە. بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ستریتس ...