وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئایار و  خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی حوزەیران ئاشكرا دەكات. سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای ...

هه‌موان ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانین به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه‌ گه‌مارۆی ئابوری بۆ ماوه‌یه‌ك خرایه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئێستا گه‌مارۆ نه‌ماوه‌ سنوره‌كانی به‌روی وڵاتانی ئێران و توركیا كراوه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م مه‌زره‌كانی باشماخ په‌روێزخان حاجی ئۆمه‌ران جگه‌ له‌ مه‌رزه‌كانی تر له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌كو ...

ماوە ماوە قسە لەبارەی ستراتیژییەتێكی نوێ دەكرێ سەبارەت بە گواستنەوە بەرەو ئابووری بازاڕ و گرنگیپێدانی ئەو ئەولەویەتانەی پێویستن بۆ تەوەری ئابووری لە كوردستان و عێراق، جەختیش لەسەر ئەو هەنگاوانە دەكرێتەوە كە گرنگن بۆ دروستكردنی ستراتیژییەتێك، بەمەبەستی گەشەپێدانی ئابووری و پاڵپشتیكردنی ...

بنکەیەک بۆ وەرگرتنی گەنمی ساڵی ٢٠١٨ی جوتیارانی شارۆچکەی کەلار دەکرێتەوە و ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵیش دەڵێت، حکومەتی عێراق زیاتر لە ٥۰۰ ملیارد دیناری جوتیارانی هەرێم قەرزارە. دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشتر تەنها ڕەزامەندی دابوو بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی ...

لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێكی هاوردەكراوی بەكارهاتوو، بەتایبەتی ئەوانەی كە لەدوبەی‌و ئەمریكا هاوردەی هەرێم دەكرێن، پێش ئەوەی تۆماربكرێن، دەبێت پشكنینی پی ڤی ئای(PVI) واتا (هەززە) یان بۆ بكرێت، بڕیارەكە لەهەولێر كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە‌و بەڕێوەبەرایەتی سلێمانیش چاوەڕێی ...

بازرگانی و پیشه‌سازی: قه‌یرانی دارایی تاچه‌ند هۆكار بوو بۆ بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ كوردستاندا؟ رزگار خدر: بێ گومان قه‌یرانی دارایی وه‌رچه‌رخانێك بوو، بۆ كه‌سانێك كه‌ ساڵانێكی زۆره‌ زه‌ویه‌كانیان جێهێشتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ی كه‌ پێیانه‌ دووباره‌ له‌ كه‌رتی ...

مێژووی بنیاتنانی خانەقای بیارە بۆ ١٣٣ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، وەک سەرپەرشتیارانی دەڵێن لە سەرەتاەوە ئەم خانەقایە دوو ئەرکی گرنگی ھەبووە، لە ئەرکی ئایینی و فێرکردنی زانستە ئیسلامییەکان و ئەرکی خزمەتکردنی ھەژاران، تائێستا لەم خانەقایەدا ئەو دوو ئەرکە بەردەوامی ھەیە. ...

ئەنوەر حاجی سەعید گرێزەیی جووتیارێکی دەشتی شارەزوورە و بە وردی چاودێری کارکردنی دەڕاسەکە و چنینەوەی بەرھەمی ئەمساڵی دانەوێڵەکەی دەکرد، ئەو بە نیگەرانییەوە باسی لە ناباشی بەرھەمی ئەمساڵی دانەوێڵە و کێشە و گرفتەکانی جووتیاران کرد. ئەنوەر کە ماوەی ٤٠ ساڵە وەک ...

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە لە لێدوانێکدا ڕێژەی هەناردە کردنی کاڵا لە دەروازەی سنووری باشماخ و سەیرانبەندەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ڕێژەی ئاڵوگۆڕەکە تا ڕادەیێکی بەرچاو بەرز بۆتەوە و زیاتر لە 50 لە سەد هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە. لەو بارەیەوە بەختیار ...

وەزیری كۆچبەران و هاووڵاتیبوونی كەنەدا ڕایدەگەیەنێت: كەنەدا مەرجەكانی پێدانی ڤیزەیان بە هاووڵاتیانی ئیمارات هەڵگرتووە. ئەحمەد حسێن وەزیری كۆچبەران و هاووڵاتیبوونی كەنەدا ڕایگەیاند: كەنەدا مەرجەكانی پێدانی ڤیزەیان بە هاووڵاتییانی ئیمارات هەڵگرتووە و ئەم بڕیارەش لە پێنجی حوزەیرانەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. ئەوەها ...