وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عیراق ئاشكرایكردوە: بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی چیمەنتۆ، ساڵانە نزیكەی 600 ملیۆن دۆلاری بۆ ناوخۆی وڵات گەڕاندۆتەوە. عەبدولواحد شەمەری وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عیراق دووپاتی دەكاتەوە: وەزارەتەكەیان توانیویەتی كارگەكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە پارێزگاكانی كەركوك و كەربەلاو موسەناو ...

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق ئاشكرای دەكات: ژمارەی كارمەندانی كەرتی تایبەت 8 ملیۆنی تێپەڕاندوەو پێویستە بەپێی یاسا مافەكانیان دەستبەر بكرێت. ئەحمەد ساعدی سەرۆكی دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق رایگەیاندوە: بەپێی ئەو داتایەنەی لەچەند سەرچاوەیەكی رەسمیەوە دەستیان كەوتووە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە كەرتی ...

ئەمڕۆ ٢٢ى شوباتی ٢٠١٧، نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ١٩٢ هەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٢٤ هەزار  دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٢٥٥ هەزار دینارە. نرخى یەک لیرەی ستاندارد بە ...

وەكو نەریتی میسرییە كۆنەكان، سەرمایەدارێكی بەڕازیلی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكەی خستۆتە ژێڕ خاك و وێنەكەشی بڵاوكردۆتەوە. ئەو سەرمایەدارە بەڕازیلییە ناوی (كۆنت سكارپا) یەو تەمەنی (62) ساڵەو لەشاری ساوپاوڵۆ بۆ رۆژنامەنووسان ووتی، ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكەی كە نرخەكەی (380) هەزار دۆلارە لەژێر خاك دەنێت و ...

ئەمڕۆ 22-2-2017 سێ خانمی دەستڕەنگینی نابینا لە هۆڵی پێشەوای شاری سلێمانی پێشانگایەكیان بۆ كارە دەستیەكانی خۆیان كردەوە، راشیدەگەیەنن كە نابیناكانیش دەتوانن بە تواناكانی خۆیان ببنە خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆیان. نابینایان خاوەن توانایەكی تایبەت بە خۆیانن، بە تێڕامان لە كارەكانیان دەردەكەوەێت ...

  له‌ پێناو پاراستن و رێگریكردن له‌ كاره‌ساتی نه‌خوازراو، له‌ ته‌لارو باڵه‌خانه‌كاندا به‌ فه‌رمانی قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كانی دووباره‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه‌. ئارام عه‌لی حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی‌ باڵه‌خانه‌ رایگه‌یاند: ئامانج له‌ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م لیژنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ...

حكومەتی تاران وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لەسەر بەغدا، دەكاتە مەرجی هەناردەكرنەوەی كارەبا‌و راشیدەگەیەنێت: هەرچەندە بڕێك لە قەرزەكانیان وەرگرتۆتەوە بەڵام تاوەكو ئێستا بڕیاری هەناردەكردنەوەی كارەبایان نەداوە. هۆشەنگ فەلاحیان یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران بۆ كاروباری كارەبا رایگەیاندوە: تائێَستا پرۆسەی هەناردەكرنەوەی كارەبای وڵاتەكەی بۆ عیراق ...

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند: حکومەتی هەرێم ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار و حکومەتی ناوەندیش بودجەیەکی تایبەتی بۆ هەرسێ بەنداوی دوکان و دەربەندیخان‌و دهۆک تەرخان کردوە و لەماوەیەکی نزیکیشدا لەشێوەی تەندەرێکی ئاشکرادا ڕادەگەیەنرێت. ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ...

تادێت قەرزەکانی عێراق زیاتر دەبێت و بەشێکیش لە ئابووریناسان هۆشداریی دەدەن کە قەرزەکانی عێراق 100 ملیار دۆلاری تێپەراندووە. بەهۆی زۆربوونی خەرجییە سەربازییەکانی عێراق لە شەڕی داعشدا و کەمبوونەوەی داهاتی عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کەڵەکەبوونی قەرزێکی زۆری رژێمی پێشووی ...

بەپێی رووپێوێكی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەك ملیۆن و 241 هەزار و 417 كەس، كە تەمەنیان گونجاوە بۆ كاركردن، كارناكەن و بەدوای كاریشدا ناگەڕێن. ئەو ژمارەیەش دەكاتە 22.3%ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان. بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. ئێستا ...