که‌ناڵی CNN له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ له‌ یوتوبدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ نرخی تێچوی ئایفۆن حه‌وت ئاشكرا ده‌كات، كه‌ كۆمپانیای ئه‌پل له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رهه‌مهێنانی ئاشكرا كرد، ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ بوه‌ هۆی سه‌رنجراكێشانی به‌كاربه‌ران و ره‌واجێكی باشی بۆ خۆی په‌یدا كرد. ...

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەم حكوومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێك لە چوار كۆمپانیای گەورەی تایبەت بە وردبینی داهات لە دنیادا گرێبەستێك ئیمزا بكەن. ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵدا دەكرێت، ناوی Deloitte دیلۆیتە و رێوڕەسمەكەش بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی ...

  نرخی دراوەکان و زێڕو خۆراک ئەمڕۆ ئەمڕۆ ٥ى تشرینى یەکەمی ٢٠١٦،، لە شاری سلێمانی بەم شێوەیەیە:     ...

حکوومەتی عێراقی ٢ تریلیۆن دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی ٢٠١٦ خەرج  دەکات و بەرپرسێکی وەزارەتی دارایش رایدەگەیەنێت لەو بڕە پارەیە بەشی جوتیارانی کوردستانیشی تێدایە. فازل نەبی بریکاری وەزارەتی  دارایی عێراقە لەسەر پشکی کورد لە لێدوانێکی دا به باسی راگەیاند, ...

لە قەزای پێنجوێن، پڕۆژەیەکی گرنگی شیرەمەنی، خراوەتە واری جێبەجێکردنەوە و بە تەواوبوونیشی سوودێکی باشی بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆیی سنوورەکە و ھەرێمی کوردستان دەبێت.   نورەدین بەکر، خاوەنی پڕۆژەکە، راگەیاند: “پڕۆژەکەم کارگەیەکی گەورەیە  لە سنووری پێنجوێندا و ماوەیەکە دەستمان بە کارکردن ...

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە 4/10/2016 یەكەم رۆژی خۆتۆماركردنە لەپڕۆگرامی ڤیزای هەمە جۆری ئەمریكا 2018 كە بەرنامەیەكی یانسیبەو لەوبارەیەشەوە كۆمەڵێك رێنمایی بڵاودەكاتەوە. ئێوارەی رۆژی دووشەممە 3/10/2016 كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر لە ئاگادارینامەیەكدا رایدەگەیەنێت: رۆژی سێشەممە 4/10/2016 یەكەم ...

 راپۆرتێكی یەكێتی ئەوروپا بۆ خاوەندارێتی داهێنانەكان ئاشكرایكردوە، دروستكردنی دەرمانی ساختە ساڵانە بە بەهای 10 ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆ زیان لەكەرتی تەندروستی جیهان دەدات و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 38 هەزار كەس بێكاربوون. راپۆرتەكە رونیكردۆتەوە، بەهای ئەو پارەی كەلە دروستكردنی ...

 پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی لە میانی گفتوگۆگانیدا چەند دەرئەنجامێكی ئەرێنی دەستكەوتووە بۆ ئەوەی كارەتە بانكیەكانی ناوخۆی بە بانكەكانی عیراق و پاكستان و ئازەربانیجان ببەستێتەوە. وەلی ئەڵا سەیف پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران رایگەیاند، چەند هەنگاوێكیان بۆ ئاسانكاری سەردانكردنی ...

 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتەكەی لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی كاردا گەورەترین دەستپێشخەری بۆ پێدانی قەرزی ئاشكراكردوەو ئەوەشی دوپات كردۆتەوە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2017دا یاسای وەرگرتنی مۆڵەتی پێنج ساڵی فەرمانبەران هەموار دەكرێتەوە. حەیدەر عەبادی رونیكردۆتەوە، هەرچەندە عیراق لەقەیرانێكی توندی ...

بەهۆی زۆربوونی گوشارەکانی سەر بودجە، حکومەتی عێراق بڕیاری دەرکردنی قەواڵەی داراییدا بە بڕی 2 ملیار دۆلار، بۆ ئەوەی خواستیش لەسەر فرۆشتنی قەواڵەکانی دروست بکات پێویستی بەوە هەیە کە حکومەتی ئەمریکا دڵنیایی قەواڵەکانی عێراق بکات، بەڵام ئەم هەوڵە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا ...