بە پێی ئامارێکی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی لە دوومانگی رابردووی ئەمساڵدا “٧ ” کرێکار گیانیانلەدەستداوە لە ساڵی رابردووداشدا ٢٥ کرێکار لە کاتی کارکردن دا گیانیانلەدەستداوە. دوێنێ‌ ٩٣، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناڕەزایی سەندیكاكەیانی دەربڕی لە ئاست خراپی شوێنی ...

لە چوارچێوەی بەڕێوەچونی مەراسیمی‌و چالاکییەکانی تایبەت بە ٨ی مارس رۆژی جیھانی ژنان دوێنێ‌ شەممە ٩٣، لە شاری سلێمانی لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بەبۆنەی ٨ مارس رۆژی جیھانی ژنانەوە وەک رێزلێنان‌و پێزانینێک لەبەرامبەر کارکردنیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ئەو ژنانەیان بەسەرکردەوە ...

پسپۆڕێكی‌ بواری‌ ئابوری‌ ڕایگه‌یاند، گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ كوردستان به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانی‌ عێراق‌و كوردستان ده‌ریانخستووه‌، له‌ئێستادا گه‌شه‌سه‌ندنێكی‌ باشی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. (عیزه‌ت سابیر) پسپۆڕی بواری ئابووری‌و مامۆستای به‌شی ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی بەNNA راگەیاندوە‌، ساڵانه‌ گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ كوردستان به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق، ...

لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاتوە ‌،به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی خوێندنی پیشه‌یی وله‌چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان كه‌رتی حكومی و كه‌رتی تایبه‌تدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردهی‌ هه‌رێم‌ له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ به‌شێك به‌شداری كرد. (یوسف عه‌بدوڵلا)‌ به‌رێوبه‌ری خوێندنی پیشه‌یی ...

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ چاودێری‌ بازرگانییه‌وه‌، له‌مه‌رزی‌ (شۆشمێ‌)ی‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان، توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر (54) تۆن خوێدا، كه‌ نه‌گونجاوه‌ بۆ خواردن. (نوخشه‌ ناسیح) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ بیاره‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، ماوه‌یه‌كه‌ له‌مه‌رزی‌ (شۆشمێ)وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌هێنانی‌ خوێ‌ له‌كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌، وتیشی‌:”به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ كوالێتی‌ كۆنترۆڵ ...

كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور بۆ ئامێرە ئەلەكترۆنیەكان، بە سێیەم گەورەترین كۆمپانیا تەكنەلۆژیەكانی جیهان ساڵی  2012  دیاریكرا   لەو بارەیەشەوە ئاژانسی نیشتیمانی پیشەسازی و تەكەنەلۆژیای كۆریای باشور ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتووە  بەهۆی گەورەیی قەبارەی بەهای بازاڕی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری  توانیویەتی لە ...

لەئێستادا لە%90ی پاڵاوگەی بازیان كارەكانی تەواو بووەو چاوەڕوان دەكرێت لە دوومانگی داهاتوودا ئەو پاڵەوگەیە بتوانێت رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزینی ئۆكتان بەرز (محەسەن) بپاڵێوێت و رەوانەی بازارەكانی بكات. بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی سەردانی پاڵاوگەی بازیانی كردو رایگەیاند “بوونی پاڵاوگە ...

به‌گوێره‌ی‌ دوایین ڕاپۆرتی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عێراق له‌سوپای‌ ئه‌مریكا، له‌دوای‌ ساڵی‌ (2003)وه‌ تا كاتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌گه‌ڵ‌ خه‌رجكردنی‌ زیاتر له‌ (60) ملیار دۆلاردا، ئه‌مریكا هیچ جۆره‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ له‌عێراقدا ئه‌نجامنه‌داوه‌. ماڵپه‌ڕی‌ (ئیلاف) بڵاویكرده‌وه‌، (ستیوارت باون) پشكنه‌ری‌ گشتی‌ بۆ ...

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئاشكرایكرد، تائێستا بڕیاری‌ پێدانی‌ مۆڵه‌ت به‌كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌  به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه‌، ته‌نها مۆڵه‌ت به‌چه‌ند توێژێك ده‌درێت كه‌پرۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن. (فه‌رمان غه‌ریب) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی بە NNA راگەیاندوە‌، له‌ئێستادا چه‌ند چین‌و ...

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی‌ (15) ڕۆژی‌ داهاتوودا، سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی‌ پێدانی‌ پێشینه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌رده‌كرێن‌و پێدانی‌ پێشینه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌. (دلێر تاریق) وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ هه‌رێم بە NNA راگەیاندوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌یاسایی‌  بودجه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ واژۆی‌ ...