مامۆستایه‌كی‌ زانكۆ‌و شاره‌زایه‌كی‌ سیاسی‌ ڕایگه‌یاند، له‌كاتێكدا عێراق دابه‌شببێت، كورد ده‌توانێت دراو بۆ خۆی‌ چاپ بكات، چونكه‌ كوردستان وڵاتێكی‌ نه‌وتییه‌. (د. كامه‌ران به‌رواری‌) مامۆستای‌ زانكۆ‌و شاره‌زای‌ سیاسی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌گه‌ر عێراق به‌هۆی‌ ته‌نگژه‌كانی‌ ئێستایه‌وه‌ دابه‌ش ببێت‌و هه‌رێمی‌ كوردستان جیاببێته‌وه‌، به‌هۆی‌ ...

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ تائێستا  هیچ ئامارێكی‌ فه‌رمی‌ له‌هه‌رێمدا نییه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ ژماره‌ی‌ ملیۆنه‌ره‌كان، به‌ڵام وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات، له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ده‌وروبه‌ری‌ (3380) كه‌س هه‌ن، كه‌ سامانیان له‌سه‌ر‌وو (5) ملیۆن دۆلاره‌وه‌یه‌. (یاسین مه‌حمود) وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە ...

بەھۆی درووستکردنی ئاستەنگ و سوکایەتی پێکردنیان لە سنوری  ئێران دا لەلایەن پاسدارانی مەرزی باشماخەوە، ماوەی دوو ڕۆژە شۆفێری ئوتومبێلە بارھەڵگرەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە سنوری ھەرێمی کوردستان مانیان گرتووەو ناچنە سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بارکردنی بارو گواستنەوەیان بەو ھۆیەشەوە ...

بەمەبەستی  پتەوكردنی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا وەفدێكی بازرگانی شاری خوراسانی ئێران لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی كۆبونەوە. سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیكرد لەوەفدی بازرگانی خوراسانی ئێران كەپێكهاتبون لە سەرۆكی ژوری بازرگانی خوراسان و ژمارەیەك لە بازرگانانی ئەو شارە. سیروان ...

تائێستا زیاتر لە  16  هەزار كۆمپانیای ناوخۆیی ‌و بیانی لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون ‌و ژمارەیەك كۆمپانیاش خراونەتە لیستی ڕەشەوە بەگوێرەی زانیاری  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان،زیاتر لە  16  هەزار كۆمپانیا لەهەرێمی كوردستاندا هەن، كە نزیكەی  14  هەزاریان كۆمپانیای ناوخۆیین ‌و ئەوانی ...