كۆمپانیای نیشتیمانی ئه‌بوزه‌بی بۆ وزه‌ (تاقه‌) ئاشكرایكرد؛ رێژه‌ی (53.2%) پشكی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له‌ كۆمپانیای (جه‌نه‌راڵ ئیكسبلۆره‌یشن) كڕیوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاری وه‌به‌رهێنان له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروشدا ده‌كات. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌: له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ كۆمپانیای نیشتیمانی ئه‌بو زه‌بی بۆ وزه‌ (تاقه‌) ...

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی داوا له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات پشكی كورد له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ (12%) كه‌مبكرێته‌وه‌. حه‌نان فه‌تلاوی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ی هه‌رێمی ...

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: مانگی تشرینی دوه‌م رۆژانه‌ (2) ملیۆن (620)هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌ و داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیش (8) ملیار و (201) ملیۆن دۆلار بوه‌. عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: مانگی رابردو هه‌نارده‌ی نه‌وتی خام ...

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ (مه‌زایا)ی‌ عێراقی به‌هۆی‌ رۆڵی‌ له‌ به‌رتیل دانی‌ كۆمپانیای‌ نه‌ورۆز تیلیكۆم به‌ به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق ده‌ستیپێكردوه‌. تۆمه‌تی وه‌رگرتنی‌ به‌رتیل له‌ كۆمپانیای‌ نه‌ورۆز تیلیكۆم درایه‌ پاڵ محه‌مه‌د عه‌لاوی‌، وه‌زیری‌ پێشوی‌ گه‌یاندنی عێراق، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ناوبراو ناچاربو ده‌ست له‌ ...

له‌ دانیشتنی‌ دوێنێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا، پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاسای‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌وڵه‌ت  كه‌رتی‌ گشتی‌ ژماره‌ 22ی‌ ساڵی‌ 2008 په‌سه‌ندكرا، ئامانج له‌و یاسایه‌ش زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ چه‌ند توێژێكی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌، ئه‌وانه‌ی‌ بڕوانامه‌ی‌ زانكۆیان هه‌یه‌، كه‌ ماوه‌ی‌ خوێندن تێیدا له‌ 5 ساڵ زیاتره‌، ...

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌، له‌ماوه‌ی‌ مانگی‌ ڕابردوودا، (232) پسوڵه‌ی‌ سه‌رپێچی‌‌و (16) ملیۆن دیناری‌ عێراقی‌ غه‌رامه‌ی‌ سه‌رپێچیكارانیان كردووه‌. (عوسمان ئه‌بوبه‌كر) سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ بە nnaراگەیاندوە‌، له‌مانگی‌ ڕابردوودا، واته‌ له‌ (1-11-2012) تا (30-11-2012)، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان، چوار هه‌زارو (960) سه‌ردانیان بۆ ...

لیژنه‌ی‌ ئابووری‌‌و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌دووی‌ ده‌زانێت ساڵی‌ ئاینده‌ له‌دایكبوونی‌ دراوی‌ نوێی‌ عێراق و لابردنی‌ سێ سفره‌كه‌ی‌ سه‌ر دینار به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ یه‌ك دینار له‌گه‌ڵ یه‌ك دۆلاردا یه‌كسان ...

چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك چینییه‌كان خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ جیهانیان نمایش كرد له‌خه‌یاڵی‌ ئه‌وه‌دا نه‌بوون به‌م زوانه‌ یابانییه‌كان پێیان بگه‌نه‌وه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رێك دروست بكه‌ن كه‌ خێراییه‌كه‌ی‌ بگاته‌ (500) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا. كۆمپانیای هێڵی ئاسنی ژاپۆنی‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر نوێیه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو شاری‌ تۆكیۆ‌و ...

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌بودجه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌دا بۆ ساڵی 2014 بۆ 2020. خۆسێ مانوێل باروزۆ، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌وروپا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ده‌رئه‌نجامی‌ لوتكه‌ی‌ ئه‌وروپا كه‌ سه‌ركه‌وتوو ...

له‌چاره‌كی‌ سێهه‌می‌ ئه‌مساڵدا گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ ئه‌مریكا پێشبینیه‌كانی‌ تێپه‌ران، به‌ڵام پسپۆرانی‌ بواری‌ ئابووری‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن ئه‌م گه‌شه‌یه‌ به‌رده‌وام نابێت له‌كاتێكدا حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا خۆی‌ ئاماده‌ ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كان ‌و زیادكردنی‌ باجه‌كان له‌سه‌ره‌تای ساڵی‌ داهاتوودا. به‌پێی‌ داتا‌و زانیاریه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ ئه‌مریكا، له‌چاره‌كی‌ ...