بەھۆی ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دا چەندین تانکەری سووتەمەنی و بارھەڵگری گەورەو ئۆتۆمبێلی بچووک بەڕێژەیەکی زیاتر بەڕێگای کۆیە-دوکان دا ھاتوچۆ دەکەن، بەتایبەتی لەڕۆژی ٧/١٢ ـەوە گرفتی ھاتوچۆ لەپێچەکانی چیای کەڵکەسماق دروستبووەو ٢٠٠ بارھەڵگر گیریان خواردووەو گرفتەکەش بەردەوام سەر ...

بەمەبەستی بایەخدان‌و بنیاتنانەوەی کەرتی پیشەسازی لە عێراق دا، ئەنجومەنی بریتانی بۆ پەیوەندی رۆشنبیری‌و پەروەردەیی لە عێراق، لە ئێستا دا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە بۆ گرنگیدان‌و بەرەوپێشبردنی خوێندنی پیشەیی لە ھەموو پارێزگاکانی عێراقدا، لە ٩١٢، لە شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەک لە ...

بەمەبەستی کەمکردنەوەی رێژەی تاوان و کارە توندوتیژییەکان لە شاری بەغداد، ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە پۆلیسی راسپاردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆژەی دانانی ١٣ ھەزار کامێرای چاودێری لە شەقام و شوێنە گشتی و رەسمییەکانی شارەکە دا. عەبدولکەریم زیاب سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد ...

جێگری‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌ ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا (26) فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ جۆری‌ تایڤۆنی‌ له‌به‌ریتانیا وه‌رگرتووه‌، به‌مزوانه‌ش به‌شی‌ دووه‌می‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ ده‌گاته‌ سعودییه‌.  (خالید بن سوڵتان) جێگری‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ سعودیه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ (سی‌ ئێن ئێن) جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌، ...

بارودۆخی ئه‌منی له‌ناوچه‌كانی عێراقدا بووه‌ته‌ بیانوو له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كاندا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واریش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومه‌تی عێراق به‌هۆی ته‌رخانكردنی بودجه‌ بۆ به‌رگری‌و ئاسایش به‌شی شوێنه‌واری پشتگوێخستووه‌، بۆیه‌ داواكراوه‌ بڕی (50) ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و پارێزگاری شوێنه‌واره‌كانی عێراق ته‌رخانبكرێت. ...

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ بۆرسه‌ی‌ توركیا بۆ زێڕ،له‌مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ رابردوودا هاورده‌كانی‌ توركیا له‌زێڕ زیادیكردووه‌‌و گه‌یشته‌ (4) ته‌ن‌و (200) كیلۆگرام،له‌كاتێكدا له‌مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا گه‌یشتۆته‌ (3) ته‌ن‌و (700) كیلۆگرام. هه‌روه‌ك به‌پێی‌ هه‌مان زانیاری‌ له‌ماوه‌ی‌ (11) مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا هاورده‌كانی‌ توركیا له‌زێڕ گه‌یشته‌ ...

به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ مانگی‌ شوباتی‌ ساڵی‌ داهاتو‌وه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێوشوێنێكی‌ نوێ، كه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ریی‌ ئه‌و سزایانه‌ی‌ كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر ئێران زیاتر بكات، به‌ هۆی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌. هه‌ره‌وها جێگری‌ وه‌زیری‌ ...

وه‌زیری دارایی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ‌و به‌ پێویستی ده‌زانێت په‌له‌ بكرێت له‌ بڕیاردانی‌، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌مترین مووچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ خانه‌نشینی (400) هه‌زار دینار ده‌بێت ‌و ده‌رماڵه‌ی‌ هاوسه‌ریش خه‌رج ده‌كرێت. رافیع عیساوی‌، وه‌زیری دارایی عیراق، له‌سه‌ر ...

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئاژانسه‌كانی‌ توركیا بڵاویانكردۆته‌وه‌، نوسینگه‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كار”ئیشكور” بۆ كرێكارانی‌ توركیا، زۆرترین كرێكاری‌ وڵاته‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی‌ عیراق و روسیا كردووه‌. ئاژانسی‌ “ئه‌نادۆڵ” بڵاویكردۆته‌وه‌، نوسینگه‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كار”ئیشكور” ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 43 هه‌زار كرێكاری‌ ره‌وانه‌ی‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كانی‌ جیهان كردووه‌ و زۆربه‌ی‌ زۆری‌ ئه‌و ...

قه‌یران‌و گرفته‌ داراییه‌كان بوونه‌ته‌ هۆكاری زۆربوونی بێهیوایی مرۆڤه‌كان. به‌گوێره‌ی داتاو زانیارییه‌كانی پۆلیسی وڵاتی یۆنان، دیارده‌ی خۆكوشتن له‌و وڵاته‌داو له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی له‌ 37% زیادی كردوه‌. هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان‌و راپۆرتی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی ...