له ماوه‌ی سێ ساڵدا داهاتی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، نزیکەی سێ هێنده زیادی كردووه، تێكڕای سه‌عاته‌كانی كاره‌بای نیشتمانی سێ سه‌عات و ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌باش به سه‌تان هه‌زار زیادی كردووه .
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی كاره‌با، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2018دا توانای به‌رهه‌مهێنانی دوو هه‌زار و 683 مێگاوات كاره‌بای هه‌بوو، به‌ڵام دوای سێ ساڵ و له كۆتایی ساڵی 2021، تواناكه بۆ سێ هه‌زار و 373 مێگاوات به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌مه‌ش 690 مێگاوات له به‌رهه‌مهێنان زیادی كردووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه له ساڵی 2018دا، حكوومه‌ت توانای دابینكردنی نزیكه‌ی 14 سه‌عات كاره‌بای هه‌بوو، به‌ڵام له ساڵی 2021 تواناكه بۆ 17 سه‌عات زیادی كردووه و سێ سه‌عات به خزمه‌تگوزاریی كاره‌بای نیشتمانی زیاد بووه.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌با و زیادبوونی ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كان، داهاتی حكوومه‌تیش له كاره‌با زیادی كردووه و بۆ نزیكه‌ی سێ هێنده هه‌ڵكشاوه.
له ساڵی 2018دا كۆی داهاتی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، بریتی بوو له 289 ملیار دینار، به‌ڵام ئه‌م داهاته له ساڵی 2021 بۆ 825 ملیار دینار زیادی كردووه و 536 ملیار دینار هه‌ڵكشاوه.
یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پڕنه‌بوونه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با و پچڕانی كاره‌با سه‌ره‌ڕای په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنان، بۆ زیادبوونی ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرێژەی 21% و کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر لە 22% زیادی کردووە.له ساڵی 2018دا ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان بریتی بوو له یه‌ك ملیۆن و 448 هه‌زار و 289 هاوبه‌ش، به‌ڵام له ساڵی 2021دا ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 747 هه‌زار و 36 هاوبه‌ش. به‌و پێیه 298 هه‌زار هاوبه‌شی نوێی كاره‌با زیادیان كردووه.
بەگشتی لە هەرێمی کوردستان داهاتی کارەبا لەو سێ ساڵەدا بە رێژەی 185%، ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرێژەی 21% و کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر لە 22% زیادی کردووە.