دەروازەی وەلیدی نافەرمی لەسەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان داخرا.
ماڵپەڕی سپۆتنیك لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەروازەی وەلیدیان داخستوە، ئەمەش دوای سێ رۆژ لە داخستنی دەروازەی فیشخابوری سنوریی دێت.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە كە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی سەر بە پارتی دیموكرات بڕیاریانداوە ئەو خاڵە سنورییە نافەرمییە بازرگانییە دابخەن كە هێزەكانی ئەمریكا لەو رێگەیەوە كەلوپەلی سەربازیان پیایدا دەگواستەوە، ئێستا رێگە نادەن هیچ كەلوپەلێك لەو دەروازەیەوە بچێتە ئەو ناوچانەی كە هێزەكانی سوریای دیموكرات (قەسەدە) كۆنترۆڵیان كردوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕەكەی وتوە، بارهەڵگرو بەرزكەرەوەی گەورە بەربەستی كۆنكرێتیان هێناوەو دەروازەكەیان داخستوە كە 35 كیلۆمەتر لە خاڵی سنوری سیمێلكاوە دورە.