دامەزراوەی ریستەید ئینێرجی نەرویجی بڵاویکردەوە، 70%ـی سوتانی غاز و کاریگەرییە ژینگەییەکانی لەجیهاندا کەوتونەتە 10 وڵاتی جیهانەوە و تائێستا حکومەتی ئەو وڵاتانە نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن، کە ئەوەش هۆکارە بۆ زیادبونی دوانەئۆکیسدی کاربۆن بەڕێژەی 30%.
دامەزراوەکە لە دوایین راپۆرتی خۆیدا باسی لەوەشكردوە، هەریەک لە روسیا، عێراق، ئێران، ڤەنزوێلا، نێجیریا، ئەمریکا، جەزائیر، مەکسیک، لیبیا و چین 70%ـی سوتانی غاز و کاریگەرییە ژینگەییەکانی لەجیهان پێکدەهێنن کە لەئەنجامی پرۆسەی گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت دروست دەبێت.
باسی لەوەشكردوە، هەرچەندە لەئاستی جیهان هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی سوتانی غاز لەئەنجامی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکرێتەوە، بەڵام ئەو وڵاتانە کە کاریگەرترینن لەبواری وزەدا گۆڕانکارییەکان لە رێکارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتدا نەکردوە، بۆیە ساڵی رابردو 276000000 (دو سەد و حەفتا و شەش) ملیۆن تۆن دوانەئۆکسیدی کاربۆن تێکەڵ بە ژینگە بوە، سوتانی غازیش هۆکارە بۆ زیادبونی دوانەئۆکیسدی کاربۆن بەڕێژەی 30%.
دامەزراوەی ریستەید ئینێرجی نەرویجی پێشبینی دەکات ئەمساڵیش دوانەئۆکیسدی کاربۆن بەڕێژەیەکی زیاتر لە ژینگەدا بڵاوببێتەوە، بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر نەوت لەجیهاندا و هەوڵی ئەو وڵاتانە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.