وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، پێویستیان به‌پێنج هه‌زار كه‌س هه‌یه بۆ سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه كشتوكاڵیه‌كان، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت:”10 هه‌زار كه‌س فۆڕمى پڕكردۆته‌وه”.
حوسێن حەمە کەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم ئاشكرایكرد، “وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لەوەزارەتی کشتوکاڵی بۆ سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان کۆتاییھاتوە کە زیاتر لە 10 ھەزار کەس فۆڕمی پڕکردۆتەوەو ئەمڕۆش فۆڕمەکان جیادەکرێنەوەو بۆ وەزارەت ڕەوانە دەکرێن‌و لەوەزارەتیش لیژنەیەکی باڵا پێکھاتوەو ئەوان بڕیاری لێدەدەن، چونکە پێنج ھەزار کەس دیاریکراوە بۆ ئەوەی ببنە سەرپەرشتیار بۆ پڕۆژە کشتوکاڵیەکان”.
ده‌شڵێت:”وەزارەتی کشتوکاڵ داوایکردوە ئەو فۆڕمانەی پڕکراونەتەوە جیابکرێنەوە بەپێی پسپۆڕیی‌و کۆمەڵێک پێوەریشی بۆ دانراوەو ئینجا بگەڕێننەوە بۆ وەزارەت‌و ئەمڕۆش دوایین وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان‌و لەوەزارەتیش لیژنەیەکی باڵا ھەیەو ئەو لیژنەیە کەسەکان دیاریدەکات کە فۆڕمەکانیان پڕکردۆتەوە، بەپێی پسپۆڕیەکەیان کە پێویستە دەرچوی بەشە کشتوکاڵیەکان بن”.
ئه‌وه‌شى وت:”ئەوکەسانەی دیاریدەکرێن بۆ دامەزراندنیان وەکو سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان خولیان بۆ دەکرێتەوەو ئینجا دەبنە سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان، کەخۆی ئێمە پێنج ھەزار کەسمان دیاریکردوە دامەزرێن‌و زیاتر لە10 ھەزار کەس فۆڕمیان پڕکردۆتەوە، بۆیە داوا لەھەموو پارێزگاکان کراوە سەرژمێریەک بکەن بزانن چەند پڕۆژە ھەن‌و پێویستیان بەسەرپەرشتیار ھەیە، چونکە لەکەرتی کشتوکاڵ پڕۆژەمان زۆرن لەبواری پەلەوەرو خانوی پلاستیکی‌و پڕۆژەکانی دیکە”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، پێویستییان بەدامەزراندنی ژمارەیەك لەهەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریوسە لەتایبەتمەندیەكانی (كارگێڕی – ژمێریاری – یاسایی – توێژەری كۆمەڵایەتی – توێژەری دەرونی – تەكنەلۆجیای زانیاریی)و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی (شۆفێر)ی هەیە.