تا ساڵی 2050 پێشبینی ده‌كریت 70 % ی دانیشتوانی جیهان له شاره زیره‌كه‌كاندا بژین و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌وان ئایندهی ژیانی مرۆڤن.
هه‌رچه‌نده تاكه پێناسه‌یه‌ك بۆ شارێكی زیره‌ك نییه، به‌ڵام پێده‌چێت زیاتر له 140 شار له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌بێت و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به خێرایی گه‌شه ده‌كات. به‌و پێیه‌ی دوایین پێوه‌ره‌كانی شاره‌كان له جووڵه‌دا(IESE) ئه‌م شارانه‌ی پۆلێن كردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك هۆكار، له‌وانه، سه‌رمایه‌ی مرۆیی، پڕۆفایلی نێوده‌وڵه‌تی، پلاندانانی شار، حوكمڕانی و… هتد.
له‌م راپۆرته‌دا چاودێری 10 شاره سه‌ره‌كیی زیره‌ك ده‌كه‌ین، كه پێشه‌نگن له رووی ته‌كنۆلۆژیا، ئینته‌رنێتی شته‌كان، و(5G.).
كۆپنهاگن – دانیمارك
ئه‌م شاره به ئامانجی گه‌یشتن به بێلایه‌نی كاربۆن تا ساڵی 2025ی گرتۆته ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پایته‌ختێكی به‌رده‌وامتر، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی شاره زیره‌كه‌كانی له‌سه‌ر پرسه ژینگه‌ییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌یه، چونكه بووه‌ته شارێك كه به‌ناوبانگه به گرنگیدان به سیاسه‌ته پێشه‌نگه‌كانی ژینگه‌یی.
هه‌روه‌ها كۆپنهاگن هه‌وڵده‌دات شاره‌كه رێگه خۆش بكات بۆ ته‌كنۆلۆژیای ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، له رێگه‌ی پلاتفۆرمه ناوهندییهكهیهوه، بۆ به‌ستنه‌وه‌ی گڵۆپی هاتوچۆ و خاڵه‌كانی شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و پێوه‌ركردنی زیره‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی كاراتر بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی مسۆگه‌ر بكات.
ئۆسلۆ – نه‌رویج
ئه‌م شاره پێشه‌نگی گۆڕانكارییه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی نه‌رویجه، به‌و پێیه‌ی شوێنی كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێشخه‌ری شاره زیره‌كه‌كانه، له‌وانه، تاقیكردنه‌وه‌ی پاسه كاره‌باییه‌كان، شوێنه‌كانی بیناسازی، سفر ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی، جێگیركردنی بیناكانی ئێستا بۆ په‌ره‌پێدانی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی پاشماوه له‌سه‌ر بنه‌مای بازنه و سیستمی وزه‌ی سه‌وز و هه‌روه‌ها یه‌كخستنی چه‌ندین چاره‌سه‌ری له ICT و IoT، بۆ یارمه‌تیدانی به‌ڕێوه‌بردنی بواره سه‌ره‌كییه‌كان له‌وانه، ئیداره‌ی شار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاووڵاتی.
ئه‌مستردام – هۆڵه‌ندا
له ساڵی 2009ه‌وه سه‌دان پڕۆژه‌ی داهێنه‌رانه له سه‌رانسه‌ری شاره‌كه‌دا به‌ره‌وپێش چوون، له‌وانه‌ش شۆڕشێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له تۆڕی گواستنه‌وه‌دا، داتاكانی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێده‌ران هاوبه‌ش ده‌كرێن، كه ده‌توانن به‌كاریبهێنن بۆ دروستكردنی به‌رنامه‌ی نه‌خشه، كه دواتر ده‌توانرێت تێكه‌ڵ به سیستمی گواستنه‌وه‌ی شاره‌كه بكرێت.
سه‌نگافوره
شاری سه‌نگافوره له مێژه به یه‌كێك له شاره زیره‌كه‌كانی جیهان داده‌نرێت، چونكه له ساڵی 2014 ده‌ستپێشخه‌ری نه‌ته‌وه‌ی زیره‌كی ناساند، كه كۆمه‌ڵێك ته‌كنۆلۆژیای له‌خۆگرتووه كه وه‌ڵامی پێداویستییه هه‌میشه گۆڕاوه‌كانی هاوڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه له رێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیاوه.
به‌و پێیه‌ی تا ساڵی 2050، 47 %ی دانیشتوانی سه‌نگافوره ته‌مه‌نیان 65 ساڵ یان زیاتر ده‌بێت، شاره‌كه سیستمی چاودێری ته‌ندروستی خۆی به دیجیتاڵ كردووه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری دانیشتوانی به‌ساڵاچوو.
واشنتۆن – ئه‌مریكا
واشنتۆن ته‌كنۆلۆژیا به‌كارده‌هێنێت بۆ باشتركردنی كوالێتی ژیانی دانیشتووانه‌كه‌ی و به‌ره‌وپێشبردنی به‌رده‌وامی و هاندانی پێشكه‌وتنی ئابووری، له رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی گڵۆپی زیره‌كی شه‌قام و كیۆسكی دیجیتاڵی و وای فای گشتی بێبه‌رامبه‌ر، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی پلاتفۆرمی هاوبه‌شكردنی زانیاریی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی زانیاری كاریگه‌ر بكات و ئامانجیه‌تی ژینگه‌یه‌كی شارستانی گونجاو بۆ ژیان دروست بكات، له هه‌مان كاتدا پێشخستنی داهێنان و بزوێنه‌ری گه‌شه‌پێدانی ئابووری.
به‌رلین – ئه‌ڵمانیا
ئه‌م شاره خاوه‌نی زۆرترین گڵۆپی زیره‌كی سهرشهقامهكانه كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی وزه، به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی و داتاكانی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی گشتی، دروستكردنی سیستمێكی گواستنه‌وه‌ی كاراتر، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی هاوبه‌شكردنی پاسكیلهكانی هه‌یه، كه هانی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌دات، و زیاتر ده‌ردانی كاربۆن كه‌مده‌كاته‌وه پشتگیری له ئامانجی شاره‌كه ده‌كات كه تا ساڵی 2050 بێلایه‌نی كاربۆن به‌ده‌ستبهێنێت.
تۆكیۆ – ژاپۆن
تۆكیۆ كۆمه‌ڵێك سیستمی زیره‌كی به‌رفراوانی هه‌یه، له‌وانه به‌ڕێوه‌بردنی پێشكه‌وتووی هاتوچۆ، به‌كارهێنانی هه‌سته‌وه‌ر و كامێرا له كاتی راسته‌قینه‌دا و كۆدی بیناسازی پێشه‌نگ كه وزه به‌كارده‌هێنێت.
وه‌ك به‌رلین، تۆكیۆ وه‌به‌رهێنانێكی زۆر ده‌كات له كاره‌كانیدا به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازی گه‌رمخانه‌یی به رێژه‌ی 80 %، تا ساڵی 2050.
پاریس – فه‌ره‌نسا
فه‌ره‌نسا چوار شاری زیره‌كی تێدایه كه بریتین له شاری لیل، لیۆن، مارسیلیا و پاریس، دووه‌میان له پله‌ی دووه‌می پێوهرهكهدا هاتووه.
پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بووه‌ته شارێكی زیره‌كی پێشه‌نگ، به‌هۆی سیستمی داهێنه‌رانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هاتوچۆ و تۆڕی هه‌سته‌وه‌ره‌كانی، كه له سه‌رانسه‌ری شاره‌كه‌دا دانراون، بۆ یارمه‌تیدانی چاودێریكردنی ئاستی ده‌نگ و كوالێتی هه‌وا و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ی ژینگه‌یی.
نیویۆرك – ئه‌مریكا
نیویۆرك هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین شاره زیره‌كه‌كانی جیهان، به‌و پێیه‌ی شاره‌كه یه‌كێكه له پێشكه‌وتووترین و دامه‌زراوترین ژێرخانی ته‌كنه‌لۆژی له جیهاندا، هه‌روه‌ها بناغه ته‌كنۆلۆژییه‌كه‌ی چه‌ندین داهێنان له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك، هه‌سته‌وه‌ره‌كان و پێوه‌ره زیره‌كه‌كان بۆ كوالێتی ئاو، كۆمپاكتهری زیره‌كی پاشماوه و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رفراوانی ته‌كنۆلۆژیای تۆڕی ناوچه‌ی فراوانی كه‌م كاره‌با.
له‌نده‌ن – به‌ریتانیا
شاره‌كه میوانداری ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری 5G و وێستگه‌ی شه‌حنكردنه‌وه‌ی EV و ژێرخانی سه‌وز ده‌كات، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری پێشكه‌وتووی شاره زیره‌كه‌كانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا دروستكردووه، ئه‌مه‌ش رێگه به هاووڵاتیان ده‌دات چێژ له رووماڵكردنی مۆبایلی 4G بێ پچڕان له ژێرزه‌مینه‌كانی له‌نده‌ن وه‌ربگرن.
مه‌عروف مه‌جید
سه‌رۆكی رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه