یەکەمین خولی پێشانگای گەشتوگوزار لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت و رێکخەرانی پێشانگاکە دەڵێن، رۆژی پێنجشەممە پێشانگاکە دەکرێتەوە.
بەپێی وتەی رێکخەرانی پێشانگاکە، لە ئێستادا سەرجەم کارەکانی پێشانگای گەشتوگوزاری سلێمانی کۆتاییهاتووە و لە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکرێتەوە.
پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ گەشتوگوزار لە رۆژی 17ی ئاب دەستپێدەکات و ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت، لە 20ی ئاب کۆتایی بە کارەکانی پێشانگاکە دێت.
ئاماژە بەوەدەکەن، “ئەم پێشانگایە سەرەتای دەستپێکردنی پەرەپێدانی کاری گەشتوگوزارە لە سلێمانی، لە پلانیشماندایە چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گەشتیاری لە سلێمانی ئەنجامبدەین”.
لە پێشانگاکەدا وڵاتانی ئێران، تورکیا، وڵاتانی عەرەبی و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی بەشدارن.