بانكی ناوه‌ندیی عێراق قه‌باره‌ی دراوی یه‌ده‌گی عێراقی ئاشكرا كرد. بڕه‌كه‌ی له‌م مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته 80 ملیار دۆلار. بانكه‌كه پێشبینی كردووه قه‌باره‌كه‌ی تا كۆتایی ساڵ بگاته 90 ملیار دۆلار.
له سه‌رده‌می كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی دارایی حكوومه‌تی عێراق، له جیاتی ئه‌وه‌ی به یه‌ده‌گی دراوه‌كه‌ی زیاد بكات، لێی هه‌ڵگرت و به ده‌یان ملیار دۆلار له خه‌زێنه‌ی بانكی ناوه‌ندی كه‌م كرایه‌وه و توانی به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌دا زاڵ بێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌تایبه‌تی له دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئۆكراینا، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و وایكردووه داهاتی نه‌وتی عێراق به خێرایی هه‌ڵبكشێت.
حكوومه‌تی عێراق له مانگه‌كانی رابردوودا هه‌ندێك جار سه‌رووی 11 ملیاری ده‌ست كه‌وتووه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش زۆر زیاتره له خه‌رجییه‌كان ، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌چێته ناو بانكی ناوه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بۆ مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان یان به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری وڵات سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كورتهێنانی بودجه.
سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو حكوومه‌تی عێراق به له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بڕیاری دا 20% له به‌های دینار كه‌م بكاته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كورتهێنانی بودجه.
ته‌نیا پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی زیادی نه‌كردووه، به‌ڵكو یه‌ده‌گی زێڕیش زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 131 تۆن.