یه‌كێتی ژوره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕین و نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه كه تێكه‌ڵ كراوه به په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی ئابوری بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت.
یه‌كێتی ژوره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكرده‌وه، بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام به سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ری تیرۆرستانی داعش و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی و دواتریش سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا، هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ئابوری جۆراوجۆری بۆ دروستبو”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئێستا به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌كانی یاسایی بودجه‌ی عێراق، بڕین و نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه كه تێكه‌ڵ كراوه به په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی ئابوری بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ژوره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان دژی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستور و یاسای بودجه‌ی عێراقین و داوا له په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌پێناو به‌رده‌وامی پێشخستنی پرۆسه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان”.