زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی ۆرکشۆپێکی تایبەتی بە گەشەپێدان بەزانستی بازرگانی نێودەوڵەتی، بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.
د.سەلام عبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد لە ۆرکشۆپی (گەشەپێدان بە زانستی بازرگانی نێودەوڵەتی) کە لەلایەن زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرابوو.
ئامانج لە ئەنجامدانی ۆرکشۆپەکەدا باشکردن و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و ئاشناکردنی لایەنە کارگێڕیەکان کە پەیوەستن بەزانستی نێودەوڵەتی بازرگانی وە بونیاتنان و گەشەپێدانی توانست و کارامەی ئاستی خوێندکاران لەپێناو ئامادەکردنی سەرکەوت و بۆ گەشەپێدانی کەرتی گشتی و تایبەت لەبواری بازرگانی نێودەوڵەتی.
لە ۆرکشۆپەکەدا کاتێک دیاریکرابوو بۆ دکتۆر سەلام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تیایدا باسی لەچەند بابەتێکی تایبەت بە بازرگانی نێودەوڵەتی و کاری ژووری بازرگانی کرد.
د.سەلام ڕایگەیاند “بازرگان ئەو کەسەیە کە خۆی خاوەنی کاری خۆیەتی جا کارەکە بچوکبێت یان زۆر گەورە بێت لە بەڕێوەبردنی کارەکانی سەربەخۆیە وە گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نیە”.
راشیگەیاند “لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشێوەیەکی پێشکەوتوانە مامەڵەی لەگەڵ بازرگاناندا دەکرێت ئەو کەسانەی دەبنە ئەندام دەبێت خاوەنی کاری خۆی بێت و فەرمانبەر نەبێت و تەمەنی لە ۱۸ ساڵ کەمتر نەبێت”.راشیگەیاند “لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشێوەیەکی پێشکەوتوانە مامەڵەی لەگەڵ بازرگاناندا دەکرێت ئەو کەسانەی دەبنە ئەندام دەبێت خاوەنی کاری خۆی بێت و فەرمانبەر نەبێت، پێویستە پردێکی پەیوەندیی دروست بکرێت بەمەبەستی ھەماھەنگی لە نێوان کۆلێژەکانی بازرگانی و ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان تاکو زیاتر ئاشنا بن بە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی، پەیوەندییە بازرگانییەکان لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیھاندا”.
بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و بەرەو پێشبردنی پەوەندیەکانی نێوان هەردولا.