ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

به‌ پێ ى رێنماييه‌كانى لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتيكردنى ژووره‌كانى بازرگانى، به‌ هه‌ردوو نووسراوى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ 247 و 249 له‌ 26/9/2023، پڕۆسه‌ى ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژووره‌كانى بازرگانى به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت:

1- واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 30/11/2023 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
2- خۆ كانديدكردن بۆ ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى
( هەولێر ، سلێمانی ، دهۆك، هەڵەبجە ) درێژكرايه‌وه‌، دوا كات بۆ خۆ كانديدكردن ده‌بێته‌ كۆتايى ده‌وامى فه‌رمى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 16/11/2023.
3- نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌كان بەردەوام دەبێت تا كۆتايى ده‌وامى فه‌رمى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 23/11/2023 به‌ بێ لێخۆشبوون.