دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبونەوە لە شاری سلێمانی لە بارەی کێشە و گرفتەکانی بازرگانان و پیشەسازانی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ کۆبوەنەوەیەکی فراوان بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدرا.
ڕۆژى یه‌كشه‌مه ڕێكه‌وتى ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢، له دیوانى وه‌زاره‌تی دارایی، ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایی و ئابورى له‌گه‌ڵ كه‌مال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كانى بازرگانان و پیشه‌سازانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، سیروان محەمەد، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازی سلێمانی و هۆبه‌ى بازرگانان و پیشه‌سازى، و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى و وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى تیایدا به‌شداربوون.
له دیدارێکدا وه‌زیرى دارایی و ئابورى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، ئێمه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لێره‌ین به‌یارمه‌تى و هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو وه‌زاره‌تمان ده‌توانین هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵگرین بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و پیشه‌سازان به گروتینێكى به‌هێزه‌وه بازار بەگەڕ بخەن.
كەمال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا”وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى وه‌كو هه‌میشه هه‌ماهه‌نگ و هاوكارێكى به‌هێزبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه ڕووبه‌ڕووى بازرگانان و پیشه‌وه‌ران ده‌بنه‌وه. کە ئه‌م كۆبوونه‌وه ته‌واو كه‌رى ئه‌و زنجیره كۆبوونهوهیانهیه كه ماوه‌یه‌كه وه‌زیرى دارایی و ئابورى ئه‌نجامى ده‌دات به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى كێشه‌ى بازرگان و پیشه‌سازانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “بە گوێرەی بڕیاری ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١٩ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەریکردوە تایبەتە بە میزانیەی کۆمپانیاکان، زۆربەی کێشەکانی بازرگانان چارەسەر دەکات بەڵام بەداخەوە، دوای بەخواداچونەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەرکەوت ئەو بڕیارە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەکەدا داوامان کرد ئەو بڕیارە بخنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کێشەیەکی تر بریتیە لە لێخۆشبونی گومرگ بۆ کارگەکان، لە ئێستادا لە کاتی ھاوردەکردنی کەرەستەخاوەکانی کارگەکان لە سەدا ٣ گومرگیان لێ وەردەگرن ئەمەش ناڕەزای پیشەسازانی لێکەوتۆتەوە، پارەیەکی زۆریان لێ وەردەگرێت بۆیە بڕیاردرا لیژنەیەک دروست بکرێت کە ژووری بازرگانی سلێمانی تێدا ئەندام دەبێت بەمەبەستی بەدواداچون کردن بۆ ئەم کێشەیە و چارەسەرکردنی.