گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ رۆژانی جەژن نزیكەی 75 هەزار گەشتیار روویان لە شارەكە كردووە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە رۆژانی جەژندا نزیكەی 75 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەكانی دەوروبەری كردووە.
ئامارەكە سەرەتاییە و بڕیارە دوای پشووی جەژن، بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماری وردی گەشتیاران بڵاوبكاتەوە.
بەشی زۆری ئەو گەشتیارانە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی كردووە، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی پێداوە.