سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌شێك له كاڵا و شتومه‌كه‌كان نرخیان به‌رزبۆته‌وه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، بازرگانانی شاری سلێمانیش نیگه‌رانن له‌م دۆخه، ئه‌وه‌ی له‌توانای ئێمه‌دایه گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی بازرگانانه به به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و هیوای بتوانن هاوشێوه‌ی بازرگانانی عێراق ١٠٠ دۆلاریان به ١٤٧ هه‌زار دینار بۆ بگۆڕدرێته‌وه”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش كراوه له‌وه‌ی هاوشێوه‌ی بازرگانانی عێراق ١٠٠ دۆلاری به ١٤٧ هه‌زار دینار بۆ بگۆڕدرێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كۆبوینه‌وه و داواكاریی بازرگانانمان گه‌یانده به‌رێزیان، خۆشبه‌ختانه داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی به هه‌ند وه‌رگرت و كاری له‌سه‌ر ده‌كات”.
ڕاشیگه‌یاند ”ئامانج له‌ڕێكخستنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یەی ئه‌مرۆ لەژووری بازگانی و پیشەسازی ئه‌وه‌یه كه بتوانین له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانانی سلێمانی له‌وه زیاتر بێ به‌ش نه‌بن، كه له‌ئێستادا بڕێكی زۆر دیناریان له نوسینه‌گاكانی حه‌واڵه داناوه و ناتوانن بیگۆڕنه‌وه و كاڵایه‌كی زۆری بازرگانانی سلێمانیش له‌به‌نده‌ره‌كان وه‌ستاوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن پاره بۆ كۆمپانیاكان حه‌واڵه بكه‌ن، به‌داخەوه ئه‌م باردۆخه‌ش زیان به متمانه‌ی بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یەنێت كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان كار ده‌كه‌ن، هیوادارین بتوانرێت به زوترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، بازرگانانی ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی بازرگانانی عێراق بتوانن له ڕێگه‌ی لقه‌كانی بانكه عێراقییه‌كان كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن دۆلار به نرخی فه‌رمی بگۆڕنه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جدی بێته سه‌ر هێڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، چونكه مه‌ترسی گۆڕینی ڕێڕه‌وی بازرگانی هه‌یه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوبدات بێكاری له هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات و حكومه‌تیش زه‌رەرمه‌ند ده‌بێت”.
دكتۆر بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بوو رایگه‌یاند ”ئامانج له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌رگرتنی زانیاری بوو له باره‌ی پێشنیازه‌كانی كاك سیروان و بازرگانانی شاری سلێمانی ، داواكارییه‌كانی كاك سیروان داواكاری هه‌موو بازرگانانی هه‌رێمی كوردستانه و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركردوه له‌باره‌ی پێدانی دۆلار به بازرگانان و گه‌شتیاران، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م بڕیارانه تاكو ئێستا هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت”.
ڕاشیگه‌یاند ”جوڵه‌ی بازرگانی ناتوانرێت بوه‌ستێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه به‌رده‌وام بێت و هاوشێوه‌ی بازرگانانی عێراق ئاسانكاری بۆ بازرگانانی كوردستانیش نه‌كرێت، بازرگانان ناچار ده‌بن كاڵاكانیان له ڕێگه‌ی مه‌رزه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه ھاوردە بکه‌ن، ئۆفیسی كۆمپانیاكانیان ببنه به‌غداد، كه ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی ئابورییه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ و بێكاریش زیاتر ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوو هه‌فته لەمەوبەر به‌نوسراوی فه‌رمی داوام له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه كه له بابه‌تی هاورده‌كردنی ده‌رمان و ماده خۆراكیه‌كان ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بابه‌ته پێداویستی سه‌ره‌كی ژیانی هاوڵاتیانه و هه‌ر ئاسانكاریه‌كیش بكرێت پێوسته هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه ئێمه ئه‌وه‌ی كه بینومانه بڕیاری باشدراوه به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان لێی بێ به‌شه، پێوسته هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان به تایبه‌تی له‌گەڵ بانكی (TBI) ئێمه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
………
Chamber’s Discontent with Price Instability
The chief of the chamber asked the regional government to sell US Dollar to the traders at the rate of 1,470 ID, similar to how the federal government deals with businessmen, as this step will put a limit to the price-hike in Kurdistan.
“Otherwise the Kurdistani traders will be obliged to bring in their goods from the other border points, a step that will hurt the commercial reputation of the region” said Sirwan Muhammad.
Dr. Briar Rashid, the member of trade committee of Iraqi Parliament, attended the meeting held in Slemani Chamber supported these demands and promised to talk with TBI bank and concerned officials in Baghdad.
…….
الغرفة مهتمة بتثبيت الاسعار
في اجتماع موسع عقد بغرفة التجارة, نوه رئيس الغرفة الى الدور الذي يجب على حكومة الاقليم ان تتخذه لاستقرار اسعار المواد المهمة في كردستان و ذلك ببيع الدولار للتجار بسعر 1470 دينار عراقي اسوة بزملائهم في الوسط والجنوب. و طالب ايضا بتسهيل الاعمال التجارية في النقاط الحدودية, و بعكسه سوف تنتقل التجارة الى النقاط الاخرى في المناطق العربية.
و حضر عضو لجنة التجارة في البرلمان العراقي الدكتور بريار رشيد الذي شدد على اهمية مقترحات رئيس الغرفة و اكد بانه سيفاتح المسؤولين في العاصمة العراقية و مسؤولي مصرف TBI في بغداد.