بانکی ناوەندی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە رێژەی سودی بۆ 15% بەرز کردەوە هەرچەندە زۆر کەمترە لەوەی پێشبینی دەکرا بەڵام بەهاکەی بەرامبەر بەدۆلار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە 2367 لیرە.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی سکای نیوز، بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە دو ساڵدا بانکی ناوەندی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێژەی سودی بە ڕێژەی 650 خاڵی بنەڕەتی بەرزکردەوە بۆ 15%، کە زۆر لە خوار پێشبینییەکانەوە بو، بەڵام هەنگاوێکە کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سیاسەتی تورکیادا لەگەڵ دانانی تیمێکی ئابوری نوێ لەگەڵ دەستپێکردنی ئەرکی نوێی تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا.
دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تورکیا بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بەدۆلار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە 2367 لیرە، زیاتر لە ساڵێکیشە بەردەوام روی لە دابەزینە.
ماوەی زیاتر لە دو ساڵە ئەردۆگان پێداگری لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی سود دەکات سەرەڕای بەرزبونەوەی بەرچاوی هەڵاوسان، ئەوەش بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێک کە بە ناتەقلیدی و پێچەوانەی ئەو سیاسەتە وەسف دەکرێت کە بەزۆری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود پەیڕەو دەکرێت بە مەبەستی سنوردارکردنی بەرزبونەوەی نرخەکان.