بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئاشكرایكرد، گەشتی ئاسمانیی نێوان (ورمێ ـ هەولێر) لەڕێگهی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید باکریی ورمێوە دەستیپێکرد.
میدیاى ئێران لهزارى محەمەد عەلی قەراملکی بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوه بڵاویكردۆتهوه، “لەکاتی سەردانی پارێزگاری هەولێر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا یەکێک لەخاڵەکانی لێکتێگەیشتنى نێوانمان دامەزراندنەوەی دهستپێكردنهوهى ڕاستەوخۆی گهشتى ئاسمانی لەنێوان (ورمێ ـ هەولێر) بوو”.
ئهوهشى وتووه، “دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان فڕۆکەخانەی ورمێ بۆ هەولێر یەکێک لەداخوازییەکانی خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایەو بەئاوڕدانەوە لەبەدواداچوونەکان یەکەم گەشت 13ی پوشپەڕ ئەنجامدەدرێت”.