د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٦ بەمەبەستی گوێگرتن لە گرفت و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان و چارەسەرکردنیان لەگەڵ بەشێک لە خاوەن کارگەکانی سنوری سلێمانی لە ژوری بازرگانی سلێمانی کۆبوینەوە کێسەکانیانم گەیاندە وەزیری پیشەسازی عێراق.
وتیشی، دوابەدوای بەدواداچونەکانمان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٣/١٣ چاومان بە بەرێز خالد بتال وەزیری پیشەسازی عێراق کەوت و گرفتەکانی کارگەکانمان بۆ ڕوونکردنەوە بە سوپاسەوە لەسەر پێشنیاری ئێمە بەرێزیان داوای کرد لە نزیکترین کاتدا نوێنەری خاوەن کارگەکان بێنە بغداد و لەگەڵیان کۆببێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد،بۆ هەمان مەبەست لە بەرواری ٢٠٢٤/٣/١٤ لە بغداد لەگەڵ بەرێز عادل عکاب سەرۆکی فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراق کۆبوینەوە و تەواوی داواکاری و کێشەکانی کارگەکانی سلێمانیمان پێ گەیاندن.
ئەوەشی حستەڕوو، لە ژێر ڕۆشنایی بەدواداچونەکانمان و چارەسەرکردنیان بریاردرا لە نزیکترین کاتدا سەردانی سلێمانی بکەن و کۆبونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدرێت لە نێوان خاوەن کارگەکانی سلێمانی و فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراق بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان.