بەمەبەستی پێشکەشکردنی کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وبەڕیوەبەرایەتی پیشەسازی سلێمانی و د.بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا.
ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٤ د.بڕیار ڕەشید، ئەندمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد و لەگەل ئارام بابان، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و محەمەد جبار، بەڕیوەبەری پیشەسازی سلێمانی پێشوازیلێکرا.
لەکۆبونەوەکەدا ئارام بابان، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” باس لە کیشە و گرفتەکانی کارگەکانی سلێمانی و کوردستان کرا، بۆ ڕیکخستنەوە یان لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی عێراق بۆ ئاسانکاری لەو خزمەتگوزاریانەی لەخواروی عێراق پێشکەش بە کارگەکان دەکرێت وە هەرێمی کوردستانیش بگریتەوە بەتایبەت گۆرینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی مەرکەزی و هەمو ئەو ئیمتیازانەی بۆ کارگەکانی خواری عێراق دەکرێت”.
لای خۆشیەوە د.بریار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواوی ئەو داواکاریانەی وەریگرتوە بڕیاریدا کاریان لەسەربکات و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانبدات و چارەسەریان بکات.