ئەمڕۆ کۆبونەوەی نێوان وەزیری بازرگانی تورکیا و وەزیرانی بازرگانی عێراق بەرێوەچوو چەندین بەرپرس و بەرێوبەری گشتی حکومەتی ناوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشداریان تێدا کرد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک بازرگان و خاوانکاری سلێمانیش بەشدار بوون.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “کۆڕبەندەکە زۆرباش گرنگ بوو، ھیوادارین ببێتە ھەنگاوێت بۆ گەسەپێدانی کەرتی بازرگانی لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان”.
سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا “کۆبونەوەکە چەند سودێکی ھەبوو بۆ بازرگانان و خاوەنکاران یەکێک لە سودەکان ئەوە بوو باس لە ئاسانکاری کردنی زیاتر کرا لە پێدانی ڤیزای درێژخان بە بازرگانانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندەکەدا داوا کرا کۆمپانیا تورکیاکان لە عێراق و ھەرێمی کوردسان چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی جێبەجێ بکەن، کۆبوەنەوەیەکی ڕاستەوخۆش سازکرا لە نێوان بازرگانانی تورکیا لە بازرگانانی عێراق تاکو بە شێوەی ڕووبەڕوو گفتوگۆ بکەن و بە بەرھەم و کاڵاکان ئاشنا بن، ھیوادارین کۆمپانیا و کارگە تورکیاکان بێنە ھەرێمی کوردستان و پرۆژە ئەنجام بدەن”.
عەلا جبووری، وەزیری بازرگانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 19-11-2021، لە کۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرھێنانی تورکیا-عێراق کە لە ئیستەمبوڵ بەڕێوەدەچێت لە گوتارێکدا رایگەیاند: “گرنگە بگەڕێینەوە بۆ هاوپەیمانی و گردبوونەوە هەرێمی و ئابوورییە هاوبەشەکان، چونکە سەقامگیری لە ناوچەکە دەستەبەر دەکات، هەرچەندە کێشە لە وەبەرهێنانی سامانەکاندا هەیە”.
عەلا جبووری وتی: “ئێمە لەعێراق پلانێکمان داناوە بۆ هەماهەنگی و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان”.
وەزیری بازرگانیی عێراق سەبارەت بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق چەند ژمارەیەکی خستەڕوو و گوتی: “قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2016دا 10 ملیار دۆلار بووە، لە ساڵی 2017دا 12 ملیار دۆلار، لە ساڵی 2018دا 12 ملیار و لە ساڵی 2019دا 12 ملیار دۆلار بووە، هەروەها لە ساڵی 2020 ژمارەکە گەیشتووەتە 18 ملیار دۆلار و لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵیش قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق 9 ملیار دۆلار بووە”.
ئاماژەی بەوەشدا کۆڕبەندەکە چەندین سود و گرنگی ھەبوو لە ڕۆژانی داھاتوودا زانیاری زیاتری لەبارەوە بڵاودەکرێتەوە، یەکێک.لە سودەکانی کۆڕبەندەکە ئاسانکاری کردنە لە پێدانی ڤیزای درێژخایەن بە بازرگانان و خاوەنکارانی عێراق و کوردستان، یەکێکی تر لە سودەکانی کوڕبەندەکە جێبەجێ کردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژەیە لە لایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەر لەکۆڕبەندەکەدا دیداری بازرگانی لە نێوان بازرگانانی تورکیا و عێراق و کوردستان سازکرا بە شێوەیەی ڕوبەڕوو، ھیوادارین کۆمپانیا و کارگە تورکیەکان بێنە عێراق و کوردستان و پڕۆژەی وەبەرھێنان ئەنجام بدەن.
جگە لە شاندی حکومەتی عێراق، شاندێکی هەرێمی کوردستانیش، کە پێکدێن لە د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرھێنانی تورکیا-عێراق له ئیستەنبووڵ بەشدارن.
سەرۆکی دیوانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا وتاری دەبێت و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانیش لە چەند پانێڵێکدا بەشدارە.