به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی B2Bی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق له سلێمانی به به‌شداری ژمارەیەک لە كۆمپانیای دانش بونیان (بنه‌ما زانیاری) ی ئێرانی له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی، كۆڕبه‌ندی B2B له نێوان زیاتر لە ٣٠ كۆمپانیای دانش بونیان (بنه‌ما زانیاری)ی ئێرانی له بواره جیاوازه‌كانی پزیشكی و ته‌ندروستی، ئای تی، ئه‌له‌كترۆنیات، نانۆته‌كنه‌لۆجی، موادی كیمیایی، كانزا، په‌روه‌رده و فێركردن، خزمه‌تگوزاری و…هتد و هاوتاكانیان له هه‌رێمی كوردستان له رۆژی دووشه‌مه ڕێکەوتی 4ی ته‌مووزی 2022ی زاینی له ئوتێل تایتانیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
لەکۆربەندەکەدا یاسین رەحیم فەرج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکردو ڕایگەیاند “شاری سلێمانی هاوسنورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمەش بۆتە هۆی بەهێزی کاری بازرگانی و پیشەسازی وە بەهێزبونی کلتور و ڕۆشنبیری و گۆڕینەوەی زانست و کاری تەکنەلۆژیا”.
راشیگەیاند “شاری سلێمانی توانیویەتی لەڕێگەی کاری بازرگانیەوە پەیوەندی خۆی بەهێزبکات لەگەڵ بازرگانانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەسەدان بازرگان لە شاری سلێمانی کاری هاوبەشی هەیە لەگەڵ خاوەن کارخانەکان ئەمەش وایکردووە دۆستایەتی و پیوەندی کۆمەڵایەتیش بەهێزببێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شاری سلێمانی یەکێکە لە چالاکترین ژوورە بازرگانیەکانی عێراق کە خەڵاتی زێڕینی پێبەخشرا، وە لەسەدا ٣٤ پیشەسازی هەرێم لە شاری سلێمانیدایە ئەمەش وایکردووە بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت”.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی وتیشی “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین پرۆژەی گەنجینەیە لەشاری سلێمانی کە دەبێتە ناوەندێکی گەورە بۆکاری بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق لەتوانایدایە زۆرترین خۆراک و پێداویستی تێدا هەڵبگیرێت بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو”.
وتیشی “لەشاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی هەیە کە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی تیادادەکرێتەوە وەچەند پێشانگایەکی تایبەت بە بەهار و کتێب و کشتوکاڵی بەڕێوەدەچێت ئەمەش باشترین جێگەیە بۆ کۆمپانیا ئێرانیەکان کە ساڵانە بەشداری بکەن و نمایشی نوێترین بەرهەموکانیان بکەن”.
لەکۆربەندەکەدا هەریەک لە ئازاد شمقار و ئەحمەد کەلاری و عەمید عەبدوڵلا ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەبوون.