کۆڕبەندی ئێران و هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت

زایەڵە- كۆڕبه‌ندیB2Bی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 30 كۆمپانیای دانش بونیان(بنه‌ما زانیاری)ی ئێرانی، به‌ڕێوه‌دەچێت.

له‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ سلێمانی، كۆڕبه‌ندی B2B له‌ نێوان 30 كۆمپانیای دانش بونیان (بنه‌ما زانیاری)ی ئێرانی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی پزیشكی و ته‌ندروستی، ئای تی، ئه‌له‌كترۆنیات، نانۆته‌كنه‌لۆجی، موادی كیمیایی، كانزا، په‌روه‌رده‌ و فێركردن، خزمه‌تگوزاری و…هتد و هاوتاكانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی دووشه‌مه‌ به‌رواری 4ی ته‌مووزی 2022ی زاینی له‌ ئوتێل تایتانیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

خوازیاران ده‌توانن بۆ ئاگاداربوون له‌ لیستی ناو و بواری چالاكی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان و هه‌روه‌ها خۆتۆماركردن له‌م ئیڤێنته‌ گرنگه‌دا سه‌ردانی ئه‌م سایته‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

http://www.zayele.com/fa/news/10089.html