بۆزیاتر ئاگاداربون لەپەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەکان کۆنسوڵی ووڵاتی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور کۆبۆوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دلاوەی سۆفی کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژوور پێشوازیانکرد لە هاکان کاراچای، کۆنسوڵی ووڵاتی تورکیا لە هەولێر و شاندێکی ئابوری کۆنسوڵیەت.
هاکان کاراچای، رایگەیاند ووڵاتی تورکیا دەیەوێت لەروی بازرگانی و پیشەسازیە گرنگی زیاتر بە هەرێمی کوردستان بدات وە بەشێوەیەکی ڤراوان کارەبازرگانیەکان لەگەڵ بازرگانان ئەنجام بدات”.
راشیگەیاند” دەمانەوێت لەڕێگەی ژووری بازرگانیەوە بزانین چۆن برەوی زیاتر بە کاری بازرگانی و پیشەسازی بدرێت چیبکرێت بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیەکان”.
سیروان محەمسد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند” خۆشحاڵین بەسەردانکردنی کۆنسوڵی وڵاتی یورکیا لە هەولێر کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی تورکیا فراوانە لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی وەتواندراوا کاری هاوبەش بکرێت بۆ ئاڵوگۆری کاری بازرگانی”.
راشیگەیاند” لەئێستادا هەرێمی کوردستان دەیەوێت گرنگی بدات بەبەرهەمی ناوخۆی و گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی بۆیە ووڵاتی تورکیا پێویستە کاربکات بۆ دانانی کارگە لەهەرێمی کوردستان وە سودوەرگرتن لەبەرهەمە ناوخۆیەکان و دەستەبەرکردنی هەلیکار لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق”.
ئاماژەی بەوەشدا کەرتی کوشتوکاڵ و پەلەوەر لە ئێستادا بەرەوپێشچونی زۆری بەخۆیەوە دیوە دەمەنەوێت سود لەو دوکەرتە وەربگرین و برەوی زیاتری پێبدرێت وە دەوڵەتی تورکیا دەتوانێت هانی بازرگان و وەبەرهێنەرانیان بدەن لە عێراقدا کاری وەبەرهێنان بکەن چونکە دەرفەتی وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان گونجاوە.
هەوڵەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆبەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەکان لەگەڵ ووڵاتانی جیهان بەردەوامە، هانی کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانیەکان دەدات بۆ دامەزراندنی کارگەو وەبەرهێنان لەناو هەرێمی کوردستان.