کۆنسوڵی فەخری جمهوری سریلانکا و سەرۆکی ئەنجومەنی بنگلاندیش لە هەولێر سەدانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢٤ پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەحمد جلال، کۆنسوڵی فەخری جمهوری سریلانکا و سەرۆکی ئەنجومەنی بنگلاندیش لە هەولێر.
کۆنسوڵی فەخری جمهوری سریلانکا و سەرۆکی ئەنجومەنی بنگلاندیش لە هەولێر، پیرۆزبای لە دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێ و دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد هیوای خواست بتوانن کاری هاوبەشی بازگانی بکەن و پەیوەندیەکان لەنێوان هەردولادا توندو تۆڵ بکرێتەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ژوورەکەمان کاردەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ تەواوی وڵاتاندا وە لەناو ئەوەشدا ووڵاتی سریلانکا، بنگلاندیش، ئەمەش بە پشتیوانی هەردولادەبێت.
نەوزاد غەفور، سوپاسی کۆنسوڵی فەخری جمهوری سریلانکا و سەرۆکی ئەنجومەنی بنگلاندیش لە هەولێرکرد بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی.