کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن

ڕێکەوتی 24/4/2025 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بورهان عەلی، ئارام بابان، عوبێد ئەحمەد، بەهمەن عوسمان، ئەندامان ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور پێش وازیان کرد لە سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە خاوەن کێڵگەکان.
نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە کۆ بوونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، چەند داوا کار یەکی کۆمەڵەکەیانی خستە ڕوو بۆ ئەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هاوکار یان بن بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی پەلەوەر.
لای خۆشییەوە نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی خۆیانی بۆ کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان دووپات کردەوە هی وای خواست بتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ دروستکردنی بازاڕێکی گونجاو بۆ بەرهەمهێنەرانی مریشکی زیندوو، کە چیتر خاوەن کێڵگەکان تووشی زیان نەبن و بە نرخێکی گونجا لە بازاڕەکاندا بەر دەست بێت.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٧١١ کێڵگەی پەلەوەری تۆمار کراوە بۆ بەر هەم هێنانی گۆش و هێلکە و هەڵهێنەری پەلەوەر