لەبەرامبەر ئەو کۆمەکو هاوکاریانەی کە ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی پێشکەشی توشبوانی نەخۆشی تالاسیمیای کردوە، کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی سپاسنامەیەک ئاڕاستەی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی دەکات.
کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی رایگەیاند ”زۆر سپاسی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی دەکەین کە هەمیشە هاوکاری و پاڵپشتی توشبوانی نەخۆشی تالاسیمیای کردوە و رۆڵێکی گرنگ و دیاریان هەیە لە خزمەت کردن بە کۆمەڵەکەمان و هیوادارین بەردوام بن لە هاوکارییەکان بۆ توشبوانی نەخۆشی تالاسیما”.
لای خۆشیەوە، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ”زۆر سپاستان دەکەین کە ئەمڕۆ سەردانتان کردین، پشتیوانی تەواوی کۆمەڵەکەتان دەکەین تاکو ئەو هاوڵاتییە بەریزانەی کە نەخۆشی تالاسیمیایان هەیە بتوانن ژیانیکی تەندروستیان هەبێت’.