مایڵز کاگینزو، خاوەنی کۆمپانیای وۆردز وارییەری ئەمریکی سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانیو پیشەسازی سلێمانی کرد.
لە کۆبونەوەیەکەدا باس لە کۆمەڵێک پرۆژەی هاوبەش کرا لە نێوان کۆماپنیا ئەمریکی و عێڕاقیەکان و بەڕێز مایڵز رایگەیاند: کۆمپانیا ئەمریکیەکان خوازیارن، وەبەرهێنان لە کوردستان بکەن و بانگهێشتی وەفدێکی بازرگانیان کە لە سلێمانیەوە سەردانی ئەمریکا بکەن و لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کۆببنەوە و تاوتوێی پرۆژەی هاوبەش بکەن و پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەن.
ئاماژەشی بەوەشدا کە کۆمپانیای وۆردز وارییەر دوو سەنتەری راهێنانی پیشەیی تەکنەلۆجی دەکاتەوە ولە سلێمانی دەکاتەوە و لە ئێستادا، کاری پرۆژەکە لە دەستپێکردندایە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
لای خۆشیەوە سیروان سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کردنەوەی سەنتەری پیشەیی لە پاریزگای سلێمانی و ئامادەی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوکاری کردنێک، ئاماژەی بەوەشدا، ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی تاکە ژوورە خاوەن رێبەری بازرگانی ئەلکترۆنیەوە و ساڵانێکە بە سیستمی یەک پەنجەرە کار دەکات.
جەختی لەوەش کردوە، ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی بەوپەڕی تواناوە پشتگیری لەو کار و پرۆژانە دەکات کە دەبنە هۆی خزمەتکردن بە گەنجان و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و ڕاهێنان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار، هیواخوازین بە زوترین کات ئەو سەنتەرانە بکرێتەوە.