بەجێبەجێکردنی بودجە كۆتایی بە قەیرانی دواكەوتن و نەبوونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دێت.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەسایتی رەسمی یەکێتیی راگەیاند: بە كەوتنە بواری جێبەجێكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق، كۆتایی بە قەیرانی دواكەوتن و نەبوونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دێت، کە ماوەی هەشت ساڵە فەرمانبەران پێوەی دەناڵێنن.
وتیشی، “لەگەڵ جێبەجێكردنی پڕۆژەیاسای بودجە مانگانە لەكاتی خۆیدا حکومەتی عیراق پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و حکومەتی هەرێمیش دەتوانێت بێ دواکەوتن مووچە دابەشبکات، هەروەها پڕۆژەكانیش دەستپێدەكەنەوە، بە پێی یاساش 15 رۆژ لە دوای پەسەندكردنی یاساكە وەزارەتی دارایی رێنمایی پێویست دەردەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیاسای بودجە”.